سامسۆنگ

بە فەرمی ڕێکەوتی بەردەستکردنی گالەکسی Fold بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

وا بڕیار بوو سامسۆنگ مۆبایلە چەماوەییە 2.000$ ـەکەی لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا بەردەست بکات. بەڵام کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلە چەماوەییەکەی دواخست بە هۆکاری ئەو کێشەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەر ڕوونمای مۆبایلەکە هات.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر پێگەی Wall Street Journal دڵنیای دا کە مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold تاوەکو مانگی داهاتوو بەردەست ناکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوایە 26 ـی ئەم مانگە مۆبایلەکە بەردەست بکرایە. لە پاش کەمێک، سامسۆنگ بە فەرمی دواخستنی ڕاگەیاندنی مۆبایلە چەماوەییەکەی ڕاگەیاند. بەڵام ڕێکەوتە دواخراوەکە دیاری نەکرا و کۆمپانیاکە دەڵێت لە چەند هەفتەیەکی داهاتوودا بەردەست دەکرێت.

سامسۆنگ دەڵێت هۆکاری دواخستنەکە دەگەڕێتەوە بۆ باشترکردنی جۆرایەتی مۆبایلەکە لە دوای ئەو سکاڵایانەی کە پێیان گەیشتبوو دەربارەی کێشەکانی مۆبایلەکە. هەر وەک دەزانین کێشەیەک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەند توێژەرەوەیەکی ڕوونمای مۆبایلەکە هاتبوو کە چەند یەکەیان لە مۆبایلەکە وەرگرتبوو(تەواوی کێشەکە بزانە).

تا ئێستا ڕێکەوتە دواخراوەکە دیاری نەکراوە، لە کاتی دیاریکردنی بە شێوەیەکی فەرمی، ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە.

سەرچاوە :

22 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508