گووگڵ

گووگڵ وردەکاری زیاتری دەربارەی سەکۆی Google Stadia ئاشکراکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای گووگڵ چەند وردەکارییەکی نوێی دەربارەی سەکۆی نوێی Google Stadia ـی تایبەت بە یاریکردن ئاشکراکرد.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بەکارهێنەرانی سەکۆکە توانای یاریپێکردنی یارییەکان لە دەست نادەن ئەگەر درووستکەرەکەی یارییەکە بسڕێتەوە. ئەمەش لە بەشی ڕێسا و یاساکانی یارییەکەدا ئاماژەی پێ دەکرێت کاتێک بتەوێت یارییەک بکڕیت. بەو مانایەی، دەتوانیت یارییەکە ئەنجام بدەیت ئەگەر لە هەر کاتێکدا بەردەست نەبێت بۆ کڕین بۆ بەکارهێنەرانی دیکە.

هەروەها گووگڵ پشتڕاستی کردەوە کە یارییەکە پشتگیری لە یاریکردنی بە کۆمەڵ دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانرێت 4 دانە کۆنتڕۆڵی تایبەت بە Stadia بەکاربهێندرێت بۆ یاریکردن. کۆمپانیاکە ئاماژەشی بەوە کرد کە تەکنەلۆژیای (Bluetooth Low Energy (BLE بەکاردەهێنرێت لە کۆنتڕۆڵەکاندا، هەروەها دەتوانرێت کۆنتڕۆڵەکان بۆ هەر یەکە لە مۆبایلەکان، تابڵێتەکان و کۆمپیوتەرەکان لە ڕێگەی کەیبڵی جۆری USB-C ـەوە بەکاربهێندرێن.

لەگەڵ ئەوەشدا، گووگڵ ڕایگەیاند کە لە سەرەتادا سەکۆکە بۆ مۆبایل پشتگیری لە چەند مۆبایلێکی کەم دەکات، ئەو مۆبایلانەی کە سەرەتا پشتگیری لە سەکۆکە دەکەن بریتی دەبن لە؛ گووگڵ Pixel 3 و 3XL و 3a و 3a XL. خۆشحاڵانە، گووگڵ لە داهاتوودا پشتگیری مۆبایلی دیکە بۆ سەکۆکە زیاد دەکات. ئەو تابلێتانەی بە سیستەمی Chrome OS کار دەکەن توانای پشتگیری کردنیان لە سەکۆکە دەبێت، هاوکات دەتوانرێت یارییەکان لە ڕێگەی ئەپی Stadia بۆ iOS 11 و نوێتر و Android M و نوێتر بکڕدرێن.

لە کۆتایدا، کۆمپانیاکە ڕوونیکردەوە کە پێویست بە ناونیشانی هەژمارەکان ناکات بۆ داخڵ بوون. خزمەتگوزارییەکە کۆدێکی تایبەت دەنێرێت بۆ هەژماری Google بە مەبەستی داخڵ بوون.

وا بڕیارە گووگڵ لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا خزمەتگوزارییەکە بۆ ژمارەیەک لە وڵاتان بەردەست بکات و لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی وڵاتە جیاوازەکان بەردەست بکات.

سەرچاوە :
9 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936