ئای ئۆ ئێس
17, تەممووز 2019
ئەپڵ چوارەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد، گۆڕانکارییەکان چین؟

چەند خولەکێک لەمەوبەر، ئەپڵ چوارەمین وەشانی تاقیکاری هەریەکە لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13 و watchOS 6 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بە چەندین چاکسازی و گۆڕانکاری نوێوە بەردەستکرد.
دەربارەی چوارەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 تایبەت بە گەشەپێدەران، قەبارەی وەشانە تاقیکارییە نوێیەکە 699 مێگابایتە بۆ iPhone XS Max و قەبارەی بۆ ئامێرە کۆنەکان کەمترە. وەکو وەشانە تاقیکارییەکانی دیکە، ئەپڵ لەم وەشانە تاقیکارییە نوێیەدا چەندین چاکسازی و گۆڕانکاری ئەنجامداون و چەند کێشەیەکیش چارەسەر کراون.

گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە تاوەکو ئێستا لە چوارەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـدا بەدی کراون:
- بچوککردنەوەی ئەپەکان لە لیستی ئەپەکانی هۆم سکرین.
- زیادکردنی بژاردەی نوێی Rearrange Apps بۆ لیستی 3D Touch تایبەت بە ڕێکخستنەوەی ڕیزبوونی ئەپەکان.https://twitter.com/filipekids/status/1151546508208148480
- دووبارە دیزاینکردنەوەی وێنۆچکەی نامەی دەنگی (Voice message) لە ئەپی Messages.

- چارەسەرکردنی ئەو کەلێنەی کە ڕێگەی دەدا داخڵی تێپەڕەوشەکان ببیت لە ئەپی Settings.
- باشترکردنی ئەزموونی 3D Touch.
- زیادکردنی نووسراوێکی نوێ لەسەر وێنەکان لە ئەپی Photos تاوەکو نیشانی بدات چەند وێنەی هاوشێوە بوونیان هەیە.

- گۆڕانکاری لە ڕەنگی دوگمەکانی شریتی هاوبەشیپێکردن (Share) و سپی کردنی دوگمەکان و ڕۆشنکردنی پاشبەند.

- زیادکردنی جوڵەیەکی نوێ لە کاتی هاوبەشیپێکردنی وێنەکاندا.
- لە کاتی بینینی گۆڕانکاری دیکەدا، بۆ ئەم لیستە زیاد دەکرێت…
هەروەها خوێنەربە:
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.