ئەپڵ

کارتی بانکی Apple Card ڕێگە نادات پارە ئەلکترۆنییەکان بکڕیت و ئامێرەکەت جەیڵبرەیک کرابێت

چەند مانگێک تێپەڕیوە بەسەر ڕاگەیاندنی کارتی بانکی Apple Card لە لایەن ئەپڵەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارتە بانکییەکە بەردەست نەکراوە. بەر لە بەردەستکردنی، ڕەزامەندی بەکارهێنانی کارتە بانکییەکە ئاشکرا بوون.

کۆمپانیای Goldman Sachs درووستکەری کارتی بانکی Apple Card پەڕگەیەکی PDF ـی لە وێبسایتی فەرمی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە ڕەزامەندی بەکارهێنانی کارتی بانکی Apple Card لەخۆ دەگرێت. لە پەڕگەکەدا هاتووە کە کڕینی هەر جۆرە دراوێکی ئەلکترۆنی وەکو بیتکۆین و هاوشێوەکانی، بە تەواوی قەدەغەیە. هەروەها بە تەواوەتی ئاشکرا بووە کە بۆ بەکارهێنانی کارتە بانکییەکەی ئەپڵ، پێویست بە هەژماری Apple ID دەکات و پێویستە بژاردەی Two-factor authentication ـیش کارا بکرێت.

هەروەها ئاماژەی پێ کراوە کە بەکارهێنانی جەیڵبرەیک کار دەکاتە سەر پارێزراوی کارتە بانکییەکە و ڕەنگە بە هۆیەوە هەژمارەکەت لە لایەن ئەپڵەوە دابخرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیم کوک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکرد کە لەم مانگەدا ئەپڵ کارتە بانکییەکە بەردەست دەکات.

سەرچاوە :

4 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
841