ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ شەشەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد، گۆڕانکارییەکان چین؟

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا، ئەپڵ شەشەمین وەشانی تاقیکاری هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13 و watchOS 6 ـی تایبەت بە گەشەپێدەران بەردەستکرد.

سات بە سات نزیکتر دەبینەوە لە ڕاگەیاندنی iPhone 11، هەروەها وەشانە تاقیکارییەکانی سیستەمەکانی ئەپڵ بەرەو کۆتایی دێن و نزیکتر دەبینەوە لە ڕاگەیاندنی وەشانە فەرمییەکانیان. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەپڵ لە کۆتا وەشانە تاقیکارییەکاندا زیاتر سەرنج دەخاتە سەر خێراکردنی سیستەم و چارەسەرکردنی کێشە و کەلێنەکان. وا بڕیارە لە مانگی 9 ـی ئەمساڵدا ئەپڵ هەر یەکە لە وەشانەکانی iOS 13 و iPadOS 13 و tvOS 13 و watchOS 6 و macOS 10.15 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکات.

ئەمانەی خوارەوە ئەو گۆڕانکارییانەن کە تاوەکو ئێستا لە شەشەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13 ـی تایبەت بە گەشەپێدەراندا بەدی کراون.

  • لەمەودوا دەتوانرێت دوگمەی تایبەت بە دۆخی تاریک (Dark Mode) لە کۆنتڕۆڵ سەنتەر لە ئەپی Settings زیاد بکرێت و گۆڕانکاری لە شوێنەکەیدا بکرێت.

  • دەتوانرێت نیشاندانی سەرەتایی بەستەرەکان لاببرێن.

  • بوخچەکان (Folders) بەشێک دەبن لە ڕەنگدانەوەی پاشبنەماکان (نازاندرێت ئەمە کێشەیە یاخود تایبەتمەندییە).
  • هەنگاوەکانی دەنگ گەڕێندرانەوە بۆ 16 هەنگاو کە لە پێنجەم وەشانی تاقیکاریدا کرابوون بە 34 هەنگاو.
  • هەریەکە لە وێنۆچکەکانی LTE و 4G و 5Ge لە Status Bar گەڕانەوە سەر قەبارەی ئاسایی خۆیان.
  • گۆڕینی پەڕەی بەخێرهاتن لە کاتی کردنەوەی ئەپەکانی App Store و Photos بۆ یەکەمجار.

  • لە کاتی بینینی گۆڕانکاری دیکەدا، بۆ ئەم لیستە زیاد دەکرێت…

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
7 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828