ئەندرۆید

لیستی ئەو مۆبایلانەی هواوەی کە ڕووکاری EMUI 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدانی هواوەی 2019 لە شاری Dongguan ـی چین لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای هواوەی دەیەمین وەشانی لە ڕووکاری EMUI بە ناوی EMUI 10 ـەوە ڕاگەیاند.

لە سەرەتای بەردەستکردنیەوە، ڕووکارەکە لە دۆخی تاقیکاری گشتیدا دەبێت و تاوەکو ماوەیەک بە شێوەیەکی فەرمی بەردەست ناکرێت. نوێکارییەکانی ڕووکارە خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕینی وێنۆچکەی چەند ئەپێک و باشترکردنی خێرایی و زیادکردنی تایبەتمەندی Multi Screen. هواوەی ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا ڕووکارەکە بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکات و مۆبایلی هواوەی P30 یەکەمین مۆبایلی هواوەی دەبێت کە ڕووکارەکەی بۆ ڕەوانە بکرێت.

ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو مۆبایلانەی کۆمپانیا چینییەکەن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی Android Q ـیان پێ دەگات:

  • Honor 8X
  • Honor 10
  • Honor 20
  • Honor 20i/20 Lite
  • Honor 20 Pro
  • Huawei P30 Pro
  • Huawei P30
  • Huawei Mate 20
  • Huawei Mate 20 Pro
  • PORSCHE DESIGN Huawei Mate 20 RS
  • Huawei P30 lite
  • Huawei P smart 2019
  • Huawei P smart+ 2019
  • Huawei P smart Z
  • Huawei Mate 20 X
  • (Huawei Mate 20 X (5G
  • Huawei P20 Pro
  • Huawei P20
  • Huawei Mate 10 Pro
  • PORSCHE DESIGN Huawei Mate 10
  • Huawei Mate 10
  • Huawei Mate 20 Lite

پەیوەندیدار بە کۆنگرەی گەشەپێدانی هواوەی 2019:

سەرچاوە :

9 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828