ئەپڵ 23, ئاب 2019

ئەپڵ هۆشیاری دەدات لە تێکچوونی ڕەنگەکانی کارتی Apple Card ئەگەر لە نێو جزداندا هەڵبگیرێت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کارتی بانکی Apple Card بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەستکرا. کۆمپانیاکە هۆشداری دەدات لە تێکچوونی ڕەنگ و هۆکارەکانی شکاندنی کارتەکە.

لە پەڕەیەکی یارمەتی ماڵپەڕی ئەپڵدا، کۆمپانیاکە هۆشداری بەکارهێنەرانی کارتی بانکی Apple Card دەکات کە کارتە بانکییەکە لە نێو جزدانە چەرمەکاندا هەڵنەگرن، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی ڕەنگدانەوەی کارتەکە و بەمەش دەبێتە هۆکاری لەکارکەوتنی. ئەپڵ دەڵێت کە کارتە بانکییەکەی یەکێکە لە کێش قورسترین کارتەکان، ناوی بەکارهێنەر و وێنۆچکەی ئەپڵی لەسەرە و بە ڕەنگێکی سپی خاوێن ڕووپۆش کراوە. ئەگەر کارتەکە لە سووچەکان و بەشەکانی دیکەیدا بەرکەوتنی لەگەڵ ماددەیەکی دیکەدا هەبێت، دەبێتە هۆی شووخت گرتن و لەکارکەوتن.

هەروەها ئەپڵ هۆشداری بەکارهێنەران دەکات کە لە ئەگەری هەڵگرتنی کارتە بانکییەکە لە گیرفاندا، دەبێتە هۆی شکاندن و پارچە بوونی. هەر بۆیە پێویستە لە شوێنێکی تایبەتدا هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی بەدوور بێت لە شکاندن.

وا بڕیارە لە داهاتوودا کارتی بانکی Apple Card بۆ بەکارهێنەرانی ژمارەیەک ناوچەی دیکەی جیهان بەردەست بکرێت.

پەیوەندیدار بە Apple Card:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ