10
ئەپڵ 6, ئاب 2019 بۆچوون

چۆنیەتی ڕێکخستن و کارکردن و ئەنجامدانی کڕینەکان و زیاتر لە کارتی بانکی Apple Card

کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ کارتە بانکی Apple Card بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەکات. ئەم بابەتە بە هەبوونی کۆمەڵێک کورتە ڤیدیۆ لە لایەن ئەپڵەوە، یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستن و بەکارهێنان و ئەنجامدانی کڕینەکان و زیاتر لە ڕێگەی کارتە بانکییەکەی ئەپڵەوە.

  • سەرەتا، داواکاری تۆماربوونی کارتە بانکییەکە بە 5 هەنگاو دەکرێت لە نێو ئەپی Wallet ـدا.

  • لە دوای ئەوەی کە کارتەکەت لە پۆستەدا بەدەست گەیشت، کارتەکە لە پاکەتەکەی بکەرەوە و ئایفۆنەکەت نزیک بکەرەوە لە کارتەکە تاوەکو چالاک دەبێت.

  • کڕینە ئەلکترۆنییەکان بە تەواوی ئاسانن، بە یارمەتی ناسێنەرەوەی دەموچاو یاخود پەنجەمۆر کڕینەکان ئەنجام دەدرێن.

  • بۆ ئەنجامدانی کڕینەکان لە دوکانەکاندا، پێویستە ئایفۆنەکەت لە ئامێری تایبەت بە پارەدان نزیک بکەیتەوە و 2 جار پەنجە لەسەر دوگمەی Power دابگریت.

  • دۆزینەوەی ژمارەی کارتەکە، هەر لە ئەپی Wallet ـدا ئەنجام دەدرێت. 


  • بۆ گواستنەوەی پارە، هەر لە ئەپی Wallet ـدا ئەنجام دەدرێت. لە ئەپەکەدا کرتە لە دوگمەی Pay دەکەیت و ئەو بڕە پارەیە دیاری دەکەیت کە دەتەوێت بینێریت.


  • دەتوانیت سەرجەم خەرجکراو و چالاکییەکانی کارتە بانکییەکەت ببینیت.

  • لە کۆتایدا، دەتوانیت داوای یارمەتی لە ئەپڵ بکەیت ئەگەر هەر کێشەیەکت هەبوو، 24 کاتژمێر ستافی یارمەتیدەر سەرهێڵن بۆ یارمەتیدانت.

تێبینی: سەرجەم کورتە ڤیدیۆکان لە کەناڵی فەرمی ئەپڵ لە یوتیوبەوە بڵاوکراونەتەوە.

بۆچونی تۆ