ئای ئۆ ئێس 27, ئاب 2019

ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.1 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد، گۆڕانکارییەکان چین؟

لە دوای هەفتەیەکی تەواو بەسەر بەردەستکردنی هەشتەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.0 ـدا، کەمێک لەمەوبەر ئەپڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.1 ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد.

بەردەستکردنی ئەم وەشانە نوێیە لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا وەشانی iOS 13.0 لە ژێر دۆخی تاقیکاریدایە و بە شێوەیەکی فەرمی بۆ هەمووان بەردەست نەکراوە، بەڵام ئەپڵ بە خێرایی بازی هەڵدا بۆ بەردەستکردنی یەکەمین وەشانی تاقیکاری لە iOS 13.1 بۆ گەشەپێدەران.

بەردەستکردنی یەکەمین وەشانی تاقیکاری لە iOS 13.1 بە مانای ئەوە نایات کە بەردەستکردنی فەرمی وەشانی iOS 13.0 بۆ سەرجەم بەکارهێنەران فەرامۆش بکرێت، بەڵکو پێدەچێت پڕۆسەی تاقیکاری وەشانی iOS 13.0 بە کۆتا هاتبێت و ئامادە کرابێت تاوەکو بە فەرمی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست بکرێت.

ئەمانەی خوارەوە سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەن کە لە یەکەمین وەشانی تاقیکاری iOS 13.1 بۆ گەشەپێدەراندا بەدی کراون:

  • گەڕانەوەی شریتی هاوبەشیپێکردنی ETA لە ئەپی Maps ـدا، کە لە وەشانە تاقیکارییەکانی پێشووی iOS 13.0 ـدا لابرابوو.

  • گەڕاندنەوەی تابی قەدبڕە خودکارییەکان (Shortcuts automations) لە ئەپی Shortcuts ـدا، کە لە وەشانە تاقیکارییەکانی پێشووی iOS 13.0 ـدا لابرابوو.

  • زیادکردنی وێنۆچکەی نوێ بۆ دوگمەکانی نێو ئەپی HomeKit.
  • نیشاندانی وێنۆچکەی ئامێرە پەیوەستبووەکان لە نیشاندەری ئاستی دەنگ (Volume HUD).
  • لە کاتی بینینی گۆڕانکاری نوێدا، بۆ ئەم لیستە زیاد دەکرێن…

هەروەها خوێنەربە:

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ