10
فەیسبووک 2, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

فەیسبووک بیر لە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (ڵایکەکان) ـی بڵاوکراوەکان دەکات

لە ماوەی ڕابردوودا ڕامانگەیاند کە بەمنزیکانە ئینستەگرام دەست دەکات بە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (ڵایکەکان) ـی بڵاوکراوەکان، فەیسبووکیش بیر لە ئەنجامدانی هەمان کردار دەکاتەوە.

بەڕێز Jane Manchun Wong توێژەرەوەی ئەپەکان لە جریوەیەکدا لە تویتەر ڕایگەیاندووە کە لە ئەپی فەیسبووکدا لە Android بۆی دەرکەوتووە کۆمپانیاکە کار لەسەر شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (ڵایکەکان) ـی بڵاوکراوەکانی بەکارهێنەران دەکات. Jane وێنەی بەدڵبووە شاردراوەکانیشی بڵاوکردۆتەوە، دەری دەخات کە چیدیکە ژمارەی بەدڵبووەکانی سەرجەم بڵاوکراوەکان بەدیار ناکەون. بە مانایەکی دیکە، چیدیکە نازاندرێت کە بڵاوکراوەکان چەند ڵایکیان بۆ هاتووە.

ڕەنگە ئەم کردارەی فەیسبووک ناڕەزایی زۆر بە دوای خۆیدا بهێنێت لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. لە هەمان کاتدا، کردارێکی بە سوود دیارە بۆ ئەو کەسانەی کە بە گشتی ژمارەی بەدڵبووەکانی بڵاوکراوەکانی پەڕگەکەیان کەمن.

تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن فەیسبووکەوە سەبارەت بە کردارەکە بوونی نییە، هەر بۆیە نازانین کە لە چ کاتێکدا کردارەکە سەرجەم بەکارهێنەران دەگرێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ