10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 18, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئینستەگرام دەستیکرد بە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (Like) ـی بڵاوکراوەکانی هەندێک لە بەکارهێنەران

ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک لە پلانیدا بوو کە دەست بکات بە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان (Like) لە بڵاوکراوەکانی ئینستەگرامدا، لە کۆتایدا و لە ئەمڕۆدا کۆمپانیاکە دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینستەگرام.

لەگەڵ بەردەستبوونی شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکان، چیدیکە ناتوانرێت ژمارەی بەدڵبووەکانی بڵاوکراوەکانی هاوڕێکانت و ئەو کەسانە ببینیت کە شوێنیان کەوتوویت، بەڵام خاوەن بڵاوکراوەکە دەتوانێت ژمارەی سەرجەم بەدڵبووەکانی بڵاوکراوەکانی ببینێت. تایبەتمەندییەکە بە شێوەی خودکارانە زیاد دەبێت و هیچ ڕێگەیەک نییە تاوەکو بتوانرێت بکوژێندرێتەوە یاخود لاببرێت.

ئامانجی ئینستەگرام لە شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکانی بڵاوکراوەکانی تۆڕەکەی بۆ ئەوەیە کە بەکارهێنەران زیاتر سەرنج بخەنە سەر خودی بڵاوکراوەکان نەوەک ژمارەی بەدڵبووەکان، لە هەمان کاتدا هاندانێکە بۆ بەکارهێنەرە نوێیەکان بۆ بەردەوامییان لە تۆڕەکەدا.

لە ئێستادا پڕۆسەی شاردنەوەی ژمارەی بەدڵبووەکانی بڵاوکراوەکانی ئینستەگرام بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا، ئێرلەندا، ئیتاڵیا ژاپۆن، بەڕازیل، ئوستراڵیا نیوزلەندا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە و بەمنزیکانە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە ناوچە جیاوازەکانی دیکەی جیهان بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ