10
ئەپڵ 13, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئێستا iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max بەردەستن بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مۆبایلە نوێیەکانی iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـی ڕاگەیاند، ئێستا ئایفۆنە نوێیەکان بەردەستن بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە.

ئەپڵ دەستیکرد بە فرۆشتنی ئایفۆنە نوێیەکان بە شێوەی داواکاری پێشوەختە. داواکاری کڕین بە شێوەی پێشوەخت لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئەپڵ و کۆگا فەرمییەکانی کۆمپانیاکەوە ئەنجام دەدرێت، لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگەدا ئایفۆنەکان دەگەنە دەست کڕیارە پێشوەختەکان لە ڕێگەی پۆستە یاخود سەردانیکردنیان بۆ کۆگا فەرمییەکانی ئەپڵ.

نرخی iPhone 11 لە 699$ ـەوە دەستپێدەکات و نرخی iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـیش لە 999$ و 1,099$ ـەوە دەست پێدەکەن. لە ڕێگەی بەستەرەکانی خوارەوە داواکاری پێشوەختە بۆ ئایفۆنە نوێیەکان ئەنجام بدە:

مۆبایلی iPhone 11 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.1 ئینج و لە پشتەوە خاوەن 2 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 12 مێگاپێکسڵ. مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـیش خاوەن ڕوونمایەکن بە قەبارەکانی 5.8 و 6.5 ئینج و لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرای کارامەن بە ڕوونییەکانی 12 مێگاپێکسڵ. ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن تایبەتمەندی دۆخی شەو (Night Mode) ـن تایبەت بە چرکاندنی وێنەکان لە دۆخە تارییەکە کەمەکاندا. هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەکن بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە جۆری True Depth و خاوەن هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەموچاوی Face ID ـن.

مۆبایلی iPhone 11 بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و سوور و زەرد و مۆر و سەوز بەردەستە و مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـیش بە ڕەنگەکانی سەوزی سەر لە بەیانی و خۆڵەمێشی و زیوی و ئاڵتونی بەردەستن.

بۆچونی تۆ