10
گووگڵ 17, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

بە فەرمی گووگڵ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Google Pixel 4 ـی ئاشکرا کرد

دزەپێکردنی وێنە و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Google Pixel 4 بە شێوەیەکی چڕ لە ڕابردوودا درێژەیان کێشا، وا دیارە کاتی کۆتایهاتنی ئەمانە هات، لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Google Pixel 4 ـی ئاشکرا کرد.

کۆمپانیای گووگڵ ڕێکەوتی 15 ـی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی مۆبایلەکانی Google Pixel 4 و Pixel 4 XL و ڕەقەکاڵا نوێیەکانی دیکەی کۆمپانیاکە. بۆنەکە لە شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و لە ژێر ناوی “Come see a few new things Made by Google: وەرە چەند شتێکی نوێی درووستکراوی گووگڵ ببینە”.

لە ماوەی ڕابردوودا وێنە و ڤیدیۆ و زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکەی گووگڵ ئاشکرا بوون، وا دیارە هیچی دیکە نەماوە بۆ زانین.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرە تایبەتەکەی مانگی داهاتووی گووگڵدا، هەریەکە لە ئامێرە نوێیەکانی لاپتۆپی Pixelbook 2 و بڵدنگۆیەکانی Google Assistant و پەخشکەری Chromecast و زیاتر نمایش بکرێن.

https://www.theverge.com/2019/9/16/20868670/google-pixel-4-event-date-time-october-15-announcement

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ