10
ئای ئۆ ئێس 22, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

وەشانەکەت نوێ مەکەرەوە بۆ iOS 13.0 ئەگەر بە بەردەوامی یاری بە Fortnite یاخود PUBG Mobile دەکەیت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی iOS 13.0 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەستکرد، بەڵام وەشانەکە کێشەیەکی بێزارکەری ڕووبەڕووی یاریزانانی یارییەکانی Fortnite و PUBG Mobile و یارییە جەنگییەکانی دیکە کردۆتەوە.

چەند بەکارهێنەرێک ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی خستنە سەری 3 پەنجە بۆ سەر ڕوونما لە کاتی یاریکردن بە Fortnite یاخود PUBG Mobile لە وەشانی iOS 13.0، دۆخی دەستکاریکردن لە بەشی سەرەوەی ڕوونما بەدیار دەکەوێت کە دۆخێکی نوێیە لە وەشانی iOS 13 ـدا، دۆخەکە بە ئەستەم لادەچێت و زۆرجار دەبێتە هۆی دۆڕاندنی یارییەکان یاخود لەدەستچوونی کوشتنی یاریزانانی دیکە. زیادبوونی ئەم دۆخەش لە نێو یارییەکاندا هەڵەیەکی سیستەمە و تایبەتمەندییەک نییە کە لە کاتی یاریکردندا بەدیار بکەوێت.

سەبارەت بەم کێشەیە، کۆمپانیای Epic Games ڕایگەیاندووە کە ئاگادارن لە هەبوونی کێشەیەکی لەو شێوەیە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە وەشانی iOS 13.1 ـدا چارەسەر کراوە.

ئەوەی مایەی دڵخۆشییە، ئەپڵ ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی iOS 13.1 ـی پێشخست و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 24 ـی ئەم مانگەدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی بەردەست بکات. ئەگەر وەشانەکەت بەرزکردۆتەوە بۆ iOS 13.0، پێویستە ئارام بگریت و چەند ڕۆژێک یاری بە Fortnite یاخود PUBG Mobile نەکەیت تاوەکو وەشانی iOS 13.1 بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ