10
ئای ئۆ ئێس 24, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی iOS 13.1 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆدەکانی بەردەستکرد

کەمتر لە هەفتەیەک دەبێت کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی iOS 13.0 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەستکرد، بەڵام کۆمپانیاکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ڕێکەوتێکی دیاریکراودا وەشانی iOS 13.1 ـیش بەردەست دەکات. سەرئەنجام، ئەمشەو کۆمپانیاکە وەشانی iOS 13.1 ـی بە چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆدەکانی بەردەستکرد.

وەشانەکە قەبارەی 502 مێگابایتە بۆ iPhone XS Max و قەبارەی کەمترە بۆ ئایفۆن و ئایپۆدە کۆنەکان. لە وەشانی iOS 13.1 ـدا، ئەپڵ چارەسەری سەرجەم ئەو کێشانەی کردووە کە پێشتر بەکارهێنەران لە وەشانی iOS 13.0 ـدا تووشیان هاتبوون، وەکو؛ خاوبوونەوە، بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆری وزەی پاتری، کێشە لە ئەپی Photos و زیاتر.

سەبارەت بە تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانی iOS 13.1، ئەپڵ چیپی U1 ـی لە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵدا خستۆتە کار تایبەت بە خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕکردنی وێنە و ڤیدیۆکانی AirDrop. هەروەها تایبەتمەندی Share ETA ـیش لە ئەپی Apple Maps ـدا زیادکراوە کە ڕێگەت دەدات شوێنەکەت بە ڕاستەوخۆیی لەگەڵ هاوڕێکانتدا هاوبەشی پێبکەیت.

هەریەکە لە زیادکردنی تابی Automations tab لە ئەپی Shortcuts و باشترکردنی نیشاندەری ئاستی دەنگ و نوێکردنەوەی پەڕەکانی Fonts و Personal Hotspot نوێکارییەکانی دیکەی وەشانەکەن.

هەروەها ئەو کێشەیەش چارەسەر کراوە کە بەکارهێنەرانی PUBG Mobile و Fortnite هەیانبوو کاتێک بە جارێک 3 پەنجەیان لەسەر ڕوونما دادەنا و شریتی دەستکاریکردن زیاد دەبوو.

پێشنیار دەکەین وەشانەکەت نوێبکەیتەوە بۆ iOS 13.1 ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە لەگەڵ وەشانی iOS 13.0 ـی ئێستاتدا.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان بۆ iOS 13:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ