هەواڵ
11, نیسان 2012
ئێل جی پلانی وایه “مۆبایلیكی هۆشمه‌ندی بیركه‌ره‌وه” ئاشكرا بكات.
ئێل جی هێشتا ده‌یه‌وێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببینێت كه زۆرێك له كۆمپانیاكانی وه‌كو سامسۆنگی كۆری و ئێچ تیسی تایوانی و ئه‌وانی تر بینیان به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئێل جی Kwon Bong-suk له لێدوانێكی بۆ پێگه‌یه‌كی كۆری ده‌ڵێت ” به‌م نزیكانه ئێلجی گه‌مه گۆڕێك دێنێته مه‌یدان ئه‌ویش ” thinking smartphone “ـه كه به مانای مۆبالیكی هۆشمه‌ندی بیركه‌ره‌وه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌ر زۆر به باوه‌ڕ به‌خۆییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌رج نییه نه‌وه‌ی تازه‌ی داهێنان هه‌ر له ئه‌پڵه‌وه بێت،
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا كه ئێلجی ده‌توانێت به‌ها جیهانییه‌كه‌ی بناسێته‌وه كه هه‌موو كڕیاران داوای ده‌كه‌ن. ئێلجی به جیاواز له پێشبڕكێكارهكانی ئه‌و هیچی تر نایه‌وێت كه‌مێك له تایبه‌تمه‌ندی و گه‌یم و پڕۆگرامۆكه بۆ ئامێره‌كانی زیاد بكات به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێت چاوبخاته ناو دروستكردن و به‌رهه‌م هێنانی ئامێری وه‌ها كه ببێته هۆیه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری و پێداویستی به‌كارهێنه‌ران.
Bong-suk سه‌ره‌نجی خۆیشی سه‌باره‌ت به بازاڕی هه‌رزان دا كه ئه‌وان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن مۆبایلی كه‌م نرخ بخه‌نه بازاره‌كانه‌وه كهنرخهكهیان له 100 دۆلاردا بێت و سه‌ره‌ڕای نرخ هه‌رزانیش Bong-suk ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێلجی نایه‌وێت قۆرغی جۆرییه‌ی ته‌جروبه‌ی به‌كاربه‌ر بكات. كۆتای وتهكانیشی به‌وه هێنا كه ئه‌وان له ئێستادا له ئاماده باشی دان بۆ گهشهپێانی مۆبایلی هۆشمه‌ندی بیركه‌ره‌وه”.
سه‌رچاوه The Verge