بابەتی گرینگ
23, شوبات 2016
به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای SanDisk له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی MWC2016

كۆمپانیای “سان دیسك” SanDisk ڕۆژی دووشه‌م له چوارچێوه‌ی به‌شداری كردنی له “كۆنگره‌ی جیهانی تایبه‌ت به مۆبایل” ناسراو MWC 2016 كه له شاری بهرشیلۆنه له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، چه‌ند به‌رهه‌مێكی خۆی نمایش كرد یه‌ك له‌وانیش “كاردی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی” له جۆری “مایكڕۆ ئێس دی” microSD بوو.
كۆمپانیای ساندیسكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به یادگا ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان گووتی ئه‌م كاردی یادگایه ده‌ره‌كیه ناسراو به “سانديسك ئیكستریم پرۆ ی‌و مایكڕۆ ئێس دی ئێكس سی ئێچ ئێس ئێس-٢” SanDisk Exreme microSDXC Pro UHS-II له توانای دایه داتا به خێرایی ٢٧٥ مێگابایت بگوازێته‌وه له یه‌ك چركه‌دا.
وه كۆمپانیای ساندیسك ده‌ڵێت ئه‌و كارده یاده‌وه‌ریه ده‌ره‌كییه نوێیه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه نموونهییهكانیان بۆ ئه‌و بهكارهێنهرانهیی خولیای گواستنه‌وه‌ی په‌رگه ڤیدیۆیهكانن به ڕوونی 4K له كامێرا وه‌رزشییه‌كان و كوادكۆپته‌ره‌كان ” Drone ” وه كامێرا كوالیتی به‌رزه‌كان له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان.
[youtube]https://youtu.be/MJ4ubVlEv6s[/youtube]
وه یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی جۆری SanDisk Extreme PRO microSDXC UHS-II خێرایی گواستنه‌وه‌ی ده‌گاته ١٠٠ مێگابایت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر كاردی خوێندنه‌وه ” Card Reader ”ـی جۆری USB 3.0 په‌یوه‌ست بكرێت له كاتی گواستنه‌وه‌ی داتاكان بۆ كۆمپیوته‌ر.
هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆمپانیای ناوبرا نوێترین فلاشی خۆی نمایش كرد كه پشتگیری له ده‌رچه‌ی USB Type-C ده‌كات و تایبه‌ته به‌و كۆمپیوته‌ر و و مۆبایلانه‌ی كه پشتگیری له ده‌رچه‌ی USB Type-C ده‌كه‌ن.
فلاشی ساند دیسك ” ئه‌ڵترا ی‌و ئێس بی تایپ-سی SanDisk Ultra USB Type-C ” ده‌توانێت داتا به قه‌باره‌ی ١٥٠ مێگابایت بگوازێته‌وه له یه‌ك چركه‌دا، وه نرخی ئه‌و فلاشهش بۆ قه‌باره‌ی ١٦ گێگابایت ٢٠$ـی دۆلاری ئه‌مریكیه، وه قه‌باره‌ی ١٢٨ گێگابایت به ٨٠$ـی دۆلاری ئه‌مریكیه.
وه كۆمپانیای ساندیسك ئاشكرای كرد كه ئه‌م یاده‌وه‌ریانه پشتگیری له ئه‌پی SanDisk Memory Zone ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.