ئەپڵ
13, حوزهیران 2016
چۆن بتوانم تەماشای کۆنگرەی WWDC2016ی ئەپڵ بکەم لەسەر ویندۆز و ماک و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس؟
وا بڕیارە ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ لەشاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ٢٠١٦ دەست پێ بکات. شایەنی باسە، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر کینۆت واتە پریزێنتەیشنی خۆیان دەربارەی نوێترین بەرهەمە نەرمەکاڵاییەکان و لەوانەش ڕەقەکاڵاش هەبێت پێشکەش دەکەن و بۆئەوەی بتوانن تەماشەی کۆنگرەکە بکەن بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەوا لەگەڵم بن ڕێنماییتان دەکەم.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر کۆمپیوتەر بینەربن ئەوا ئەم لینکە بکەنەوە http://www.apple.com/apple-events/june-2016/ بۆ سیستەمی ویندۆز تەنها لە ویندۆز ١٠ لە وێبگەڕی ئێجدا دەتوانن و لە کۆمپیوتەری ماکیشدا لە وێبگەڕی سەفاری بیکەنەوە و ڕاستەوخۆ سەیری بکەن.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە مۆبایلەوە سەیری بکەن هەر هەمان لینکی سەرەوە بکەنەوە بەڵام وریابن تەنها لەم ئامێرانەوە دەتوانن سەیری پەخشە ڕاستەوخۆکە بکەن کە ئەوانیش ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد کە ئای ئۆ ئێس ٧ بەرەوسەریان لەسەربێت.
ئەگەر ئەمانەی سەرەوەت لانییە و ئەندرۆید و کۆمپیوتەرت لایە ویندۆز ١٠ی لەسەر نییە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکە دەتوانیت تەماشەی کۆنگرەکە بکەیت:
بۆ ئەندرۆید:
[highlight color=”red”]http://p.events-delivery.apple.com.edgesuite.net/15pijbnaefvpoijbaefvpihb06/m3u8/atv_mvp.m3u8[/highlight]
- ئێستا پەنجە بە Play دابنێ بەڵام وریابە کاتێک پەخشەکە کاردەکات کە پەخشی ڕاستەوخۆکە دەستی پێکرد واتە تۆ لەدوای دەستپێکردن ئەو هەنگاوانە بکە!
بۆ کۆمپیوتەر کە ویندۆزی لەسەربێت:

- ئێستا ئەم لینکەی خوارەوە بلکێنە وەکو لە وێنەکە دیارە
[highlight color=”red”]http://p.events-delivery.apple.com.edgesuite.net/15pijbnaefvpoijbaefvpihb06/m3u8/atv_mvp.m3u8[/highlight]

بەڕێزان ئێمە وەکو پیشەی هەمیشەییمان ڕاستەوخۆ بە وێنە و نوسین بەزمانی کوردی ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکەین لەم لینکەوە http://kitn.net/babat/14173
ڕاستەوخۆ کەمێکی تر کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ لەم بابەتەوە دەگوازینەوە.
و هەروەها ڤیدیۆکەش لە پەڕی فەرمیمان دەگوازینەوە بۆ ئەوانەی ئینتەرنێتیان باش نییە یان ئەو ڕێگایانەی سەرەوە ناتوانن ئەنجام بدەن! بەکورتی کام ڕێگایەت لا پەسەندە ئەوە بکە!
ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
facebook.com/kitn.net
facebook.com/kitnenglish
Twitter.com/kitnnet
Youtube.com/c/kitnnet1
telegram.me/kitnnet
instagram.com/kitnnet
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!