ئەندرۆید
5, ئاب 2016
کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بە فەرمی نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی لە زنجیرە F ڕاگەیاند

ڕۆژی سێ شەمە کۆمپانیای ئۆپۆی چینی لە وڵاتی هیند نوێترین بەرهەمی خۆی لە زنجیرەی F ڕاگەیاند بە ناوی ” Oppo F1 S ” کە ناسراوە بە ” سێڵفیەکی سەرنج ڕاکێش ” کە کۆمپانیای ناوبراو بەوە ناسراوە کە گرنگییەکی زۆر بە کامێرای سێڵفی دەدات و ئەمەش وای کردووە کامێرایەكی سێڵفی زۆر بەهێز لە مۆبایلەکانی دا بوونی هەبێت.

کامێرای پێشەوەی ” سێڵفی ”ـی ئەم مۆبایلە ١٦ مێگاپیکسڵە لەگەڵ بوونی دەرچەی هاوێنەی f/2.0 و هەستەوەرێک بە قەبارەی 1/3.1 ئینچ کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە وێنە سێڵفییەکانی بە جوانترین شێوە بگرێت بە تایبەت لەو شوێنانەی ڕووناکی نزمە لێی، وە کۆمپانیای ناوبراو کۆمەڵێک کەرستە و کاریگەری بەردەست کردووە بۆ بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلە کە دەتوانی لە کاتی گرتنی وێنەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کامێراوە بەکاری بهێنیت.
ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی تری ئەم مۆبایلەن:
- ڕوونما: ٥.٥ ئینچ LCD بە ڕوونی 720×1280 پیکسڵ.
- پرۆسێسەر: هەشتی ناوەکی کۆمپانیای میدیا تێک MT6750.
- ڕام : ٣ گێگابایت.
- یادگای ناوەکی : ٣٢ گێگابایت لەگەڵ بوونی دەرچەی یادگای دەرەکی لە جۆری MicroSD.
- کامێرای دواوە : ١٣ مێگاپیکسڵ.
- کامێرای پێشەوە : ١٦ مێگاپیکسڵ.
- باتری : ٣٠٧٥ ملی ئەمپێر
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆیدی لۆلیپۆپ ٥.١ لەگەڵ بوونی ڕووکار‌ی تایبەت بە کۆمپانیای ناسراو ColorOS 3.0.
شایەنی باسە ئەم مۆبایلە خاوەنی پەنجە مۆرە کە لە نەوەکانی پێش خۆی لە هەمان مۆبایل بوونی نەبوو، وە پشتگیری لە دوو دەرچەی سیم کارد دەکات وە پشتگیری لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی 4G LTE دەکات وە بە نرخی ٢٧٠$ـی ئەمریکی بەردەستە بۆ فرۆشتن.
وە بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سوود لە پەڕەی فەرمی کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەت بە وڵاتی عێراق و هەڕێمی کوردستان وەربگرن.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.