ڕای تۆ
14, کانوونی یەکەم 2016
ڕای تۆ: ئایا بەکارهێنانی پاوەڕبانک زیان بە پاتری مۆبایل و تابلێت دەگەیەنێت؟

بێگومان بازاڕەکان پڕن لە بانکی وزە یان باشتر بڵێین پاوەربانک کە خەڵکی بەو بێ کارەباییە سودیان لێ دەبینن بەڵام ئەم هەموو جۆری پاوەڕبانکە بۆتە جێگەی پرسیار. ئایا زیان بەخشن یان سەلامەتن؟ ئایا جیاوازی هەیە لەنێوان ئەسڵی و عادی؟ ئایا کامەیان بکڕین؟ نرخەکانیان گونجاون؟ ئەم بابەتە تایبەتە بە ئێوەی خوێنەر خۆتان لە کۆمێنتەکان ڕاو و بۆچوونی خۆتان بنوسن و ئەزموونی خۆتان لەگەڵ پاوەربانک لەگەڵ هاوڕێیان بگۆڕنەوە. ئێمەش دەخوێینەوە و سود وەردەگرین.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!