کۆمپیوتەر
3, تەممووز 2012
|به‌رنامه| Unlocker به‌رنامه‌یه‌كی بچكۆله به‌ڵام كارێكی گه‌وره!
ڕۆژانه له‌كاتی سڕینه‌وه‌ی فایله‌كانمان توشی گرفت ده‌بین به‌وه‌ی هه‌ندێك فایل له‌كاتی سڕینه‌وه ناسڕدرێنه‌وه ،هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م فایله‌ی كه ناسڕدرێته‌وه له شوێنێك كراوه‌ته‌وه ولهكاردایه به‌لام دڵته‌نگ مه‌به به‌رنامه‌ی Unlocker ده‌یدۆزێته‌وه وبۆتی ده‌سڕێته‌وه وئه‌مه وجگه له‌سڕینه‌وه ده‌توانێت فایلێك كه نه‌توانرێت بجوڵێنرێت ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانێت بیجوڵێنێت بۆ شوێنی مه‌به‌ست و دیاری كرا‌و وهه‌روه‌ها كاری Renameیش ده‌كات له‌كاتێك كه نه‌توانیت ناوی فایلێك بگۆڕیت ئه‌وا ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆتی ده‌گۆڕێت!
لێره‌وه بۆ سیسته‌می 32 بت دایبگره:

لێره‌وه بۆ سیسته‌می 64 بت دایبگره:

دامه‌زراندنی به‌رنامه‌كه:
به‌ڕێزان هه‌روه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كی تر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش پێچراوه‌ته‌وه له فایلێكی Setupدا وجوت كلیكێكی لێبكه‌وه وشوێن هه‌نگاوه‌كانی دابه‌زاندن بكه‌وه تا كۆتایی به‌ڵام له‌كاتی گه‌یشتن به‌م هه‌نگاوه به‌م شێوه‌یه ڕێكی بخه هه‌روه‌كو لهوێنكهوه دیاره:

ئیشكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه:
ئیشكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه چۆن وتم به‌رنامه‌كه چكۆڵهیه ئه‌واش ئاسانه له‌به‌كارهێنانیدا وته‌نها له‌كاتێكدا كه زانیت فایلێك ناسڕدرێته‌وه ئه‌وا كلیكی لای ڕاست بكه وبڕۆ بۆسه‌ر فرمانی Unlocker وئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌رده‌كه‌وێت:

لهوێنهكهوه:
1- سڕینه‌وه
2- دوباره ناونانه‌وه
3- جوڵاندن
هه‌روه‌كو له وێنه‌كه دیاره یه‌كێك له فرمانه مه‌به‌سته‌كانی خۆت هه‌ڵبژێره وكاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه به‌سه‌ربه‌ره!
تا به‌رنامه‌یه‌كی تر ووانهیهكی تر ماڵئاوا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
باش سلاو ريز …ازيزان له ناخى دله وه ده ست خؤشى ام كاره جوانانه تان ليده كه م سوباس بو ارك كيشانتان نمونه تان هه ر زؤر بيت..زز
دەستتان خۆش بێت لە مێژە بەدوایدا دەگەڕێم .
زۆر سوپاس کاک دیلمان گیان.