دوای ئەوەی کە نەرمەکاڵای realterm ـت دابەزاند ئێستا installـی بکە، دواتر نەمەکاڵای realterm بکەوە، وەک دیارە ئەمە روکاری سەرەکی بەرنامەکەیە و ئینجا سەحێك لە half dupex بدە وەك لەوێنەکەدا دیارە.
دواتر بڕۆ بەشی port و لە خوارەوە ژمارەی port خۆکارانە هەڵبژێردراوە، ئەگەر هاتوو ژمارەی portـەکە وەکو ئەو ژمارەیە نەبوو کە لەسەرەوە سەیرمان کرد، ئەوا دەبێت ژمارەکە بگۆڕین و کلیك لە سەر change بکەین، وە CTS و DSR پێویستە سەوزبن، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەیوەستکردنەکە سەرکەوتووانە جێبەجێ کراوە.
دواتر بڕۆ بەشی send ئینجا لەناو بۆشایی یەکەم ئەمە بنوسە at+creg?\r\n، دواتر کلیك لەسەر send ASCI بکە.
ئەم فرمانەی کە لەسەرەوە ناردمان مۆبایلەکەت دەپشکنێت تاوەکو بە دیار بکەوێت کە ئایا سیم کارتەکەی کە لەسەرت داناوە بێ کێشە کاردەکات و شەبەکەی هەیە یاخود نا، ئەگەر سیم کارت و شەبەکەی هاندەکەت بێ کێشە بوو، ئەوا نەرمەکاڵای realterm ئەم نوسینە نیشان دەدات کە لە وێنەکەدا دیارە، ئەگەر هاتوو ئەو نوسینەی کە نیشانی دا وەکو ئەم وێنەی نەبوو، ئەوا دڵنیابەرەوە لەوەی کە سیم کارتەکەت بێ کیشەیە یاخود شەبەکەی هەیە، ئەگەر هەر ئەم نوسینەی نەداو کێشەی هەبوو پێویستە سیم کارتێکی تر بخەیتە سەر مۆبایلەکەتەوە یاخود هەنگاوەکان دووبارە بکەوە لەسەرەتاوە و دڵنیابە کە هیچ شتێكت هەڵە نەکردووە.

پاش ئەوەی ئەو فرمانەی لەسەرەوە دامان بە هاندەکە بێ کێشەبوو و ئەم نامەیەی سەرەوە کە لە وێنەکەدا دیارە دای بە ئێمە، ئینجا پێویستە لە هەمان بۆشایی ژمارەی موبایلێك بنوسیت تاوەکو پەیوەندی پێوە بکەیت، بۆ نمونە ژمارەی موبایلێک بێت کە لات بێت لەسەر مۆبایلێکی تر یاخود ژمارەیەکی تر گرنگ ئەوەیە ژمارەیەك بێت پەیوەندی بۆ بچێت و وەڵامی پەیوەندییەکە بدرێتەوە، بەڵام شێوازی نوسینی ژمارەی ئەوکەسەی دەتەوێت پەیوەندی پێوە بکەیت دەبێت بەم شێوازە بینوسیت بێ ئەوەی هیچ هەڵەیەکی تێدابێت ئەگەرنا پەیوەندی بۆ ناچێت، بەم شێوازە ژمارەکە بنوسە atd0300000000;\r\n بەڵام لە شوێنی 03000000 واتا لەدوای atd ژمارەکە بنوسە ئینجا دواتر پیت و هێماکانی تر وەکو خۆی دانێوە تەنها ژمارەکان بگۆرە بۆ ژمارەی کەسەکە بێ ئەوەی پیت و هێماکانی تر دەست کاری بکەیت ئەگەرنا پەیوەندی بۆ ناچێت، بۆ نمونە ئاوا دەردەچیت atd07701234567898;\r\n تەنها ژمارەکان دەبێت بگۆڕیت بۆ ئەو ژمارەیەی دەتەوێت پەیوەندی پێوە بکەیت، پاش ئەوەی ژمارەکەت نووسی بەو شێوازەی کە باسمان کرد لە بۆشایی یەکەم داینێی و کلیك لەسەر send ASCI بکە وەك لە وێنەکەدا دیارە.

لەپاش ئەوەی کلیکت لەسەر send ASCI کرد چەند چرکەیەك چاوەڕوان بکە، ئینجا پێویستە لە مۆبایلەکەتەوە تەلەفۆن بڕوات بۆ ئەو ژمارەیەی کە نوسیبووت ئینجا کە تەلەفۆنەکە ڕۆیی بۆ ژمارەکە لە ژمارەکەوە تەلەفۆنەکە هەڵگرە، کە تەلەفۆنەکەت هەڵگرت وەکو وێنەکان بکە و internet هەڵبژێرە و دواتر وێبگەڕێك هەڵبژێرە تاوەکو هەنگاوەکانی داهاتووی لێ جێبەجێ بکەیت، هەتاوەکو ئەم هەنگاوە ئەگەر هەر هەڵەیەك ڕووی دا دەبێت یاخود وەکو خۆی شتەکان نەگەیشتوونەتە ئەم هەنگاوە، پێویستە لەسەرەتاوە هەنگاوەکان دووبارە بکەیتەوە، لێرەدا ئیشمان بە کۆمپیوتەر نامێنێ و هەنگاوەکانی تر لەناو خودی هاندەکەوە تەواو دەکەین،
کە وێبەگەڕەکەت کردەوە ئەم لینکە لەناو وێبگەڕەکەدا بنوسە
http://goo.gl/Zf3DJa کە لینکەکەت کردەوە وەك وێنەکە بکە تاوەکو فایلەکە دابەزێنیت.

پاش ئەوەی کە فایلەکە دەستی کرد بە دابەزاندن، ئێستا ئەمە بنوسە لەناو وێبگەڕەکەدا
apps.samsung.com بڕۆ بۆ کۆگای بەرنامەی سامسونگ لەوێدا کلیك لەسەر Samsung galaxy apps بکە وەك لە وێنەکەدا دیارە، ئینجا بەدوای ئەم بەرنامەیەدا بگەڕێ لەبەشی گەڕان ES File Explorer کە بەرنامەکەی دۆزییەوە کلیك لەسەر ئەو هێمایە بکە کە لە وێنەکەدا دیارە تاوەکو بەرنامەکە دابەزێت، ئینجا accept and download هەڵبژێرە وەك وێنەکە، لێرەدا داوای هەژماری سامسونگت لێدەکات Samsung account ئەگەر هەژمارەکەت هەیە ئەوا ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنییەکەت داخڵ بکە تاوەکو بەرنامەکە دابەزێت ئەگەرنا تۆ پێویستە هەژماری سامسونگ دروست بکەیت و پاشان بگەڕێیتەوە ئەم هەنگاوە و داخڵی بکەیت تاوەکو بەرنامەکە دابەزێت، ئەگەر هەژماری سامسونگت نییە لەم لینکە دروستی بکە
دوای ئەوەی کە بەرنامەکە دابەزی ئینجا install ی بکە سەر هاندەکەت، دواتر ئەپی ES File explorer بکەوە و بڕۆ بەشی download لەوێدا ئەپی quickshortcutmaker هەیە کە پێشووتر دامانبەزاندە سەر مۆبایلەکە، ئەم ئەپەیە install بکە و بیکەوە.
کە ئەپەکەت کردەوە لە بەشی گەران لەسەروە بنوسە google account ئینجا google account manager نیشان دەدات وەك لە وێنەکەدا دیارە، دواتر پەنجە بنێ بەو هێما بچوکەی کە لە وێنەکەدا ئاماژەی پێ کراوە، ئینجا بڕۆ خوارەوە تاوەکو بەشێك دەبینی بەناوی google account manager کە لەژێری دا نوسراوە type email and password کلیکی بکە و Try هەڵبژێرە وەك لە وێنەکەدا دیارە
دوای ئەوەی کە کلیکت لە try کرد ئەم پەنجەرەیەت بۆ دەبێتەوە کە لە وێنەکەدا دیارە، ئینجا پەنجە بنێ بەو سێ خاڵە بچوکەی کە ئاماژەی پێ کراوە لە وێنەکەدا ئینجا browser sign-in دابگرە.
دوای ئەوەی browser sign-in ت داگرت پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە داوای ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنیت لێ دەکات، تۆ لێرە دا ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنییەکی ئیمەیڵێکی Gmailـی خۆت بنوسە و داخلی بکە، واتا ئیمەیڵێک بنوسە کە کاردەکات و کێشەی نییە، دوای ئەوەی کە ئیمەیڵ و ژمارەی نهێنییەکەت داخل کرد و قبوڵی کرد، ئێستا مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و پێی بکەوە و هەنگاوەکان لەدوای یەك دا جێ بە جێ بکە کە داوای زمان و وڵات و هێڵی ئینتەرنێتت لێدەکات، تا دەیگەتەوە ئەو شوێنەی کە پێشووتر داوای ئیمەیلی لێ دەکردی دەبینی نوسراوە
The previous Google account has been successfully replaced with the newly added account.
لێرەدا کێشەکەت نەماو هاندەکەت بێ داواکردنی ئیمەیڵ ئێستا کاردەکاتەوە.