ئای ئۆ ئێس
26, کانوونی یەکەم 2017
چۆنییه‌تی جهیلبرهیککردنی iOS 11 تا iOS 11.1.2 به به‌کارهێنانی LiberiOS

چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا یەکەمین جه‌یلبره‌یکی وەشانی iOS 11 تا iOS 11.1.2 بە ناوی LiberiOS بڵاوکرایه‌وه کە پشتگیری لە ئایفۆن ١٠ و بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات. شایانی باشه ئه‌م جه‌یلبره‌یکه لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی Jonathan Levin بڵاوکراوه‌ته‌وه و تا ئه‌م خوله‌که له وه‌شانی یه‌که‌میدایه و له‌سه‌ره‌تای گهشهسهندنیهتی و کێشه و گیروگرفی لێ به‌دی ده‌کرێت.
پشتیوانی له مۆبایله 64 bitـه‌کانی ئه‌پڵ دەکات، ئه‌وانیش: ئایفۆن 5s، ئایفۆن 6 و 6 پڵەس، ئایفۆن SE، ئایفۆن 7 و 7 پڵەس، ئایفۆن 8 و 8 پڵەس، ئایفۆن ئێکس (ئایفۆن 10)، ئایپاد ئێیه‌ر، ئایپاد ئێیه‌ر 2، ئایپاد پرۆ، ئایپاد مینی 2، ئایپاد مینی 3، ئایپاد مینی 4 و ئایپاد تەچ 6.
پشتیوانیی لەم وەشانانە دەکات: ئای ئۆ ئێس 11، ئای ئۆ ئێس 11.0.1، ئای ئۆ ئێس 11.0.2، ئای ئۆ ئێس 11.0.3، ئای ئۆ ئێس 11.1، ئای ئۆ ئێس 11.1.1، ئای ئۆ ئێس 11.1.2
تێبینی:
١- بیرتان بێت ئه‌م جه‌یلبره‌یکه پشتگیری لە ئاێ ئۆ ئێس ١١.٢ و بەرەو سەرتر ناکات.
٢- ئه‌م جه‌یلبره‌یکه له ئێستادا سیدیای له‌گه‌ڵ دانابه‌زێت و ته‌نها هه‌ڵده‌ستێت به جهیلبرهیککردنی ئامێره‌که و ڕێگه‌دان به ShSH و ڕێگه‌گرتن له نوێکردنه‌وه‌ی سیسته‌م به شێوه‌یه‌کی خۆکارانه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له ئێستادا وا پێشنیار ده‌کرێت که ئه‌م جه‌یلبره‌یکه تاقی نەکرێتەوە چونکە هیچ زانیارییەک لەلایەن Jay Freeman ناسراو به Saurik که خاوه‌نی سیدیایه بڵاونەکراوەتەوە کە باس لە گونجاوی ئەم جه‌یلبره‌یکه بکات بۆ وەشانی iOS 11 چونکه هه‌تاوه‌کو سیدیا و Mobile Substrate نوێ نه‌کرێته‌وه بۆ iOS 11 هیچ تویک و ئه‌پێکی ناو سیدیا ناتوانرێت ئیشی پێ بکرێت.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جهیلبرهکه پێویستت بە کۆمپیوتەرێکی ماک یان ویندۆز دەبێت.
هەنگاوی یەکەم: سەرەتا فایلی IPA جه‌یلبره‌یکه‌که لەم پێگەیەوە (http://newosxbook.com/liberios) دابگرە، تکایه ته‌نها له‌م پێگه‌یه‌وه و له‌هیچ شوێنیکی تر داینهگریت. پاشان ئەپی Cydia Impatcor بە پێی جۆری کۆمپیتەرەکەت دابگرە (http://www.cydiaimpactor.com) بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت که ویندۆز یان ماک یان لینوکس به‌رده‌سته و به‌گوێره‌ی گونجاوی بۆ سیسته‌مه‌که‌ت دابگره.
هەنگاوی دووەم: ئایفۆن یان ئایپادەکەت پەیوەستی کۆمپیتەر بکە و ئەپی Cydia Impatcor بکەوە و ئه‌و فایلی IPA یه‌ی که له هه‌نگاوی یه‌که‌م داتگرت کرته‌ی له‌سه‌ر بکه و ڕایبکێشه و بیده به‌سه‌ر ئه‌په‌ی Cydia Impactor.

هەنگاوی سێیەم: داوای زانیارییەکانی هەژماری ئەپڵ ئایدیەکەتان لێدەکات که ده‌بێت Developer Account بێت، تۆش لەنێو هەردوو بۆشاییەکە بینووسە.

هەنگاوی چوارەم: پاش ئەوەی هەستا بە دامەزراندنی لە نێو ئامێرەکەتاندا، لە بەشی Settings>General>Profile & Device Managementـدا، ڕەزامەندیی بە ئەپی LiberiOS بدە.
هەنگاوی پێنجه‌م: بگه‌ڕێوه سه‌ر شاشه‌ی سه‌ره‌کی و ئەپی LiberiOS بکەوە و په‌نجه بنێ به Do it.
تێبینی:
١- ئه‌م جه‌یلبره‌یکه به Semi-untethered jailbreak ناسراوه و پێویست ده‌کات دوای هه‌ر ریستارتکردنێکی ئامێره‌که له‌ڕێگه‌ی ئه‌پی LiberiOS ئامێره‌که‌ت دووباره جه‌یلبره‌یک بکه‌یته‌وه که ئه‌په‌که ده‌که‌یته‌وه و په‌نجه به Do it داده‌گریت.
٢- ئه‌م جه‌یلبره‌یکه دوای ٧ ڕۆژ به‌سه‌رده‌چێت و پێویست ده‌کات به‌هه‌مان هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌وه ئامێره‌که‌ت دوای ٧ ڕۆژ جه‌یلبره‌یک بکه‌یته‌وه.