ئۆتۆمبێل
22, کانوونی دووەم 2018
تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی TOYOTA Avalon 2019

تۆیۆتای ژاپۆنی ئۆتۆمبێلی جۆری Avalon مۆدێلی ۲۰۱۹ ــی ئاشکرا کرد کە ئۆتۆمبێلێکی ئێجگار بڵاوە و خواستێکی باشی لەسەرە.
ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن لە شێوە نوێیەکەیدا خۆی لە شاهانەیی و ئابووریی دەبینێتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ببینە.
بزوێنەر
بە دوو شێواز و تایبەتمەندی ڕەوانەی بازاڕەکان دەکات.
- جۆری یەکەم: بزوێنەری V6 ــی ۳.٥ لیتری بە گووڕی ۳۰۱ توانا ئەسپ.
- جۆری دووەم: بزوێنەری V6ــی ۲.٥ لیتری لەجۆری inline-4 بە گووڕی ۲۰٨ توانا ئەسپ.
تاقم گێڕ
- خاوەنی تاقم گێڕی ٨ نمرەییە لە جۆری ئۆتۆماتیک.
- هەردوو جۆرەکەی بزوێنەر ووزە بۆ تایەی پێشەوە دەنێرن، واتە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری گلاین شەفتە.
سیستمی پارێزگاری
- خاوەنی سیستمی ڕاوەستانی کتوپڕە لە کاتە سەختەکاندا.
- ئۆتۆمبێلەکە ۱۰ باڵۆنی هەوایی (Airbag) لە خۆدەگرێت.
- خاوەنی کامێرایەکی نیشاندەر بۆ پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت.
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە
لە ناوەوە تەکنەلۆژیاکانی بارگاویکەرەوەی بێتەلی ئامێرەکان لە جۆری Qi wireless charging pad و پەیوەندیەکاری Amazon Alexa و Apple CarPlay بوونیان هەیە.
ئەمە جگە لە بوونی ۱٤ بڵندگۆ لە جۆری JBL بە هێزی ۱۲۰۰ وات.
ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی سیستمی + Sport دەبێت بۆ ئاو کەسانەی خولیای وەرزشی ئۆتۆمبێلیان هەیە و جگە لەمانە سیستمەکە یارمەتیدەرە بۆ نەخزان و نە سوڕان و لە دەست نەدانی کۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێل لە کاتی لێخوڕیندا.



ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!