ئەپ و نەرمەکاڵا
29, تەممووز 2018
ئەپی Baran English بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ سیستەمی ئەندرۆید نوێکرایەوە

باران ( Baran English) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت. دوای چاوەروانیەکی زۆر لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەپی باران بەردەوام چاوەرێی نوێکاریان لە ئەپی باران دەکرد، دواجار گەشەپێدەری ئەپی باران هەڵسا بەنوێکردنەوەی ئەپەکە بە گۆرانکاری کردن لە چەند بەشێک کردنەوەی بەشی چات.
نوێکاریەکان:
- گرافیکی ئەپەکە نوێکراوەتەوە
- بەشی چات کراوەتەوە
- چەند کێشەیەک چارەسەرکراوە
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە
چەند وێنەیەک تایبەت بە ئەپی باران.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.