ئەپڵ
6, تشرینی دووەم 2018
ئەپڵ وەشانی WatchOS 5.1.1 بۆ چارەسەری کێشەکەی هەفتەی ڕابردوو بڵاوکردەوە

لەگەڵ ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەپڵ بە فەرمی وەشانی WatchOS 5.1 بۆ کاتژمێرەکەی ڕاگەیاند، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنەکە بەکارهێنەران ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەوە بەتایبەتی نەوەی چوارەمی کاتژمێرەکەی ئەپڵ، کە دەبووە هۆی لە کارخستنی. لەبەرئەوە ئەپڵ دەستبەجێ وەشانەکەی ڕاگرت تا بەکارهێنەران زیاتر توشی کێشە نەبن. بەم بۆنەیەوە، ئەپڵ وەشانێکی نوێی بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، کە دەکاتە WatchOS 5.1.1، ڕاگەیاند و ئێستا بەکارهێنەرانی کاتژمێرەکەی ئەپڵ دەتوانن بێ کێشە ئامێرەکانیان نوێ بکەنەوە.
شایەنی باسە، ئەم وەشانە کۆمەڵێک چاکسازی بۆ Walkie-Talkie و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە وەرزشکردن ئەنجامداوە. هەروەک ئەم وەشانە بە ژمارەیەک لە نوێکاریەوە بەردەستکراوە لە ڕووی ئاسایش و چارەسەری کەلێنەکان تا ڕێگە لە هاکەران بگرن لە هاککردنی سیستەمەکە.
جێگای وەبیرهێنانەوەی، ئەپڵ لەگەڵ ئەم وەشانە چونیەک لەگەڵ iOS 12.1، کۆمەڵێک نوێکاری وەکو، ٧٠ ئیمۆجی نوێ و پشتگیری ٣٢ کەس پەیوەندیگرتن لەسەر فەیستایم و بوونی ڕووکاری کاتژمێری پڕ بۆ کاتژمێرەکان و زیاتریش…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!