مۆبایل و تابلێت
12, تشرینی دووەم 2018
یاری Clash of Clans ڕێژەیەکی پێوانەیی لە داگرتن تۆمارکرد

یاری Clash of Clans لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک بووە لە بەناوبانگترین یارییەکان، چونیەک لەسەر کۆگاکانی ئەپ داگرتن لە لیستی پڕداگیراوترینەکان بووە. بەڵام لە ڕاستیدا، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئەم یارییە لە لایەن خەڵکێکی زۆرەوە ئەنجام نادرێت، ئەمە هەرچەندە ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمارکردوو و داگرتنەکانی لەسەر گووگڵ پلەی گەیشتەوەتە ٥٠٠ ملیۆن داگرتن.
ئەم یارییە، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ ڕاگەیاندرا، لە نزیکەی ٥ی ئەم مانگە گەیشتە ئەم ژمارە پێوانەییە. بە بەراورد بە یاریەکەی تری Supercell، کە ناوی Clash Royale و لە ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیاندرا، ژمارەی داگرتنەکەی تا ئێستا لە ١٠٠ ملیۆنەکانە. لێتان نەشارمەوە خۆم هیچ یەکێکیانم نەکردووە و نازانم ناوەڕۆکەکەیان و ئامانجی ئەم یارییانە چین. بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر هاوشێوەی پەبجی خەڵکێکی زۆر ئەم یاریەیان لەسەر مۆبایلەکانیان دەکرد.
ئەگەر دەتەوێت ئەم یارییە دابگریت لەسەر گووگڵ پلەی و ئەپستۆر بە ناوەکەی گەڕانێک بکە و دەیدۆزیتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!