کۆمپیوتەر
7, کانوونی یەکەم 2018
کۆمپانیای Razer جۆرێکی نوێی لە کۆمپیوتەری Blade Stealth ڕاگەیاند
کۆمپیانیای ڕەیزەر، کە تایبەتمەندە لە بواری بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەری تایبەت بە یاریکردن، جۆرێکی نوێی لە کۆمپیوتەری Blade Stealth بە قەبارەی ١٣.٣ ئینج و لاشەیەکی نوێ و تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاند.
ئەم جۆرە نوێیەی Blade Stealth بە تایبەتمەندی جیاواز بەردەستە، بۆ نمونە، بە ڕوونمایەک بە ڕوونی 1080p و تەمەنی پاتری درێژتر یان ڕوونمای 4k و گرافیک کاردی ئاست بەرز. هەروەک لەم جۆرەدا ئاستی دەنگ باشتر کراوە لە ڕێگەی ٤ بڵندگۆکانی کە بە تەکنەلۆژیای Dolby Atoms بەهێزکراون. هەروەها پانتایی تاچپادەکەی زیاترکراوە کە شوێن Windows Precision Touchpad دەکەوێت.
ئەم کۆمپیوتەرە پڕۆسێسەرەکەی چوارناوکی جۆری Intel Core i7-8565U بە خێرایی ١.٨ گێگاهێرتز بە توانستی بەرزبوونەوەی بۆ ٤.٦ لە ڕێگەی Turbo Boost، لەگەڵ بوونی گرافیک کاردی تێکهەڵکێشکراوی جۆری Intel UHD 620، و ڕامی ٨ گێگابایت و ڕوونمای 1080p، و بیرگەی ناوخۆیی جۆری SSD بە قەبارەی ٢٥٦ گێگابایت.
ئەمە لە کاتێکدا دەتوانیت ئەم کۆمپیوتەرە بە تایبەتمەندی بەرزتریش بەردەست، کە ڕوونمایەکی لەمسی 4kـەیە، وە جۆرێکی تری نوێی ٢٤ واتی گرافیک کاردی Nvidia MX150. هەروەک دەتوانیت ڕامەکەی بەرزبکەیتەوە بۆ ١٦ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆییەکەیشی بۆ ٥١٢ گێگابایت.
جۆری یەکەم بە نرخی ١٣٩٩ دۆلار بەردەستە، ئەمە لە کاتێکدا جۆری دووەم بە نرخی ١٨٩٩ دۆلارە، ئەمە هەرچەندە، ڕەیزەر خۆی ئەم لاپتۆپە وەکو لاپتۆپێکی بەهێزی یاریکردن پۆڵێن ناکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!