سامسۆنگ
21, شوبات 2019
سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی S10 5G ـی بە 4 کامێراوە نمایشکرد

دوا بە دوای نمایشکردنی مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 و مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold ـەوە لە لایەن سامسۆنگەوە، کۆمپانیاکە جۆری 5G ـی لە گالەکسی S10 نمایشکرد.
ئەم جۆرەیان دەتوانین بە ئاست بەرزترینی نێو گالەکسییە نوێیەکانی ناو ببەین. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. پاتری فراوانترە و ڕەقەکاڵاکانی مۆبایلەکە خۆڕاگرترن لە بەرامبەر بەکارهێناندا.:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13882756/jbareham_190213_3183_0117.jpg)
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی S10 5G:
- ڕوونما: قەبارە 6.7 ئینج لە بە وردی نیشاندانی1.440 بە 3.040 لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED، خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 256 و 512 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.9 ملیمەتر.
- کێش: 198 گرام.
- پاتری: 4.500 ملی ئەمپێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. چوارەم: هەستەوەری 3 دووری قوڵایی hQVGA.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
- دەرچە: USB-C، بیستۆک.
- دەنگ: AKG.
- ڕایەڵە: Bluetooth 5.0 ، WiFi 6 ، 5G.
- ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
- سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

نرخ و کاتی بەردەستکردنی گالەکسییەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت تاوەکو هاوین بەردەست بکرێت و نرخیشی مامناوەند بێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.