ئەپ و نەرمەکاڵا
5, ئازار 2019
ڤایبەر دۆخی تاریک Dark Modeـی بۆ زیادکرا + چۆنیەتی چالاککردن

لە ماوەی ڕابردوودا ڤایبەر ڕووکاری ئەپەکەی نوێکردەوە و شێوەیەکی نوێ و هاوچەرخی پێ بەخشی. ئەمڕۆ ئەپەکە لەسەر گووگڵ پلەی نوێکردنەوەیەکی پێ گەیشت و لەگەڵ خۆیدا دۆخە خۆشەویستەکەی هێناوە؛ دۆخی تاریک Dark Mode. دوای ئەوەی ئەپەکە لە گووگڵ پلەی نوێ دەکەیتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە هەنگاوەکان جێبەجێ بکە بۆ چالاککردنی دۆخەکە.
١- ڤایبەر بکەوە و پاشان بڕۆ بۆ بەشی More و لەوێ پەنجە بە Settings دابگرە:

٢- پاشان پەنجە بە Appearance دابگرە

٣- ئێستا لەم بەشەدا Dark Mode چالاک بکە بۆ گۆڕینی دۆخی ڕووناکی ڤایبەر بۆ دۆخی تاریک.

شایەنی باسە، دۆخی تاریک لە ئێستادا تەنها بۆ ئەندرۆید بەردەستە، و لە داهاتوویەکی نزیک بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست دەکرێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!