هەواڵ
10, ئایار 2019
یوبیسۆفت ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Tom Clancy’s Ghost Recon Breakpointـی بە فەرمی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای یوبیسۆفت وەک هەمیشە یاریەکانی ناوازەیە و لەم جارەشدا ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Tom Clancy’s Ghost Recon Breakpointـی بڵاوکردەوە و لە یەکەم تەماشاکردنیشەوە یاریەکە تەواو ناوازە دیارە، سەبارەت بە شێوازی یاریەکە ئەوا بە هەمان شێوەی یاریەکانی پێشووی Ghost Recon هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی سیستمی Co-op و بێگومان گۆڕانکاری گەورەش ئەنجامدراوە لە شێوازی یاری لەگەڵ کۆمەڵێک چاکسازی گەورە و ناوازە لە گرافیکی یاریەکە بە بەراورد بە بەشی پێشوو.
هەرچەندە لە ڤیدیۆکەدا زانیاریەکی زۆر ئاشکرا نەکراوە لە بارەی چیرۆکی یاریەکەوە بەڵام پێدەچێت ناوازە بێت، هەروەها شایەنی باسکردنە کەسایەتی سەرەکی نێو یاریەکە کە ڕۆڵی کەسێکی خراپ دەگێڕێت Jon Bernthalـە و ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە ئەویش بە ڕۆڵگێڕانەکانی لە هەردوو زنجیرە درامای The Punisher و The Walking Dead، لە کۆتاییشدا یاری Ghost Recon Breakpoint بەردەست دەکرێت لە بەرواری 4/10/2019ـدا لەسەر کۆگای ستیم بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و بێگومان لەسەر پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بەردەست دەبێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.