ئینتەرنێت
14, ئایار 2019
ئێستا تۆڕی Mix Play بەردەستە بۆ بەکارهێنان؛ یەکەمین تۆڕی کوردی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ

لە دوای هێنانە بوونی تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی تۆڕمیکس لە ماوەی ڕابردوودا، بەرهەمهێنەری تۆڕەکە لە هەوڵدا بوون بۆ بەدیهێنانی تۆڕێکی دیکە تاوەکو بتوانن تاکی کورد لێی سوودمەند بن. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرهەمهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی تۆڕمیکس یەکەمین تۆڕی کوردییان تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ بە ناوی Mix Play ـەوە ڕاگەیاند.
تۆڕی Mix Play یەکەمین تۆڕی کوردییە کە تایبەت بێت بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ هەمەجۆرەکان هاوشێوهی پێگەکانی Youtube و Twitch و هاوشێوەکانیان. خاوەن ڕووکارێکی نایاب و چەندان تایبەتمەندی ناوازەیە.
تایبەتمەندییەکانی تۆڕی Mix Play:
- بڵاوكردنهوهی ڤیدیۆ تاكو قهبارهی 10 گێگابایت.
- فرۆشتنی ڤیدیۆ به سەرهێڵ.
- تایبەتمەندی بهخشین (بهخشین به كهناڵهكان Donate).
- به دهست هێنانی پاره له ڕێگای بڵاوكردنهوهی ڕێكلام لهسهر ڤیدیۆكانت.
- وهرگرتنهوهی پاره به شێوەی كاش و بانك.
- ئاسان بۆ بهكارهێنان و کاردانەوەی خێرا.
- هەبوونی هێمای سهلماندن بۆ کەناڵەکان.
- پارێزراو.
- ههبوونی زمانی كوردی و زیاتر له 5 زمانی دیکە.
- وهرگرتنهوهی پاره به شێوەی كاش و بانك.
- هێنانی ڤیدیۆ له تۆڕهكانی دیکە به ئاسانترین شێوه به بێ بهرزكردنهوه.
- هەبوونی ئۆفەری تایبەت بۆ کەناڵە پڕبینەرەکان.
- ئازادی لە بهكارهێناندا.
- تایبەتمەندی زیاتر…
کرتە بکە بۆ کردنەوەی تۆڕی Mix Play
کرتە لە ئێرە یاخود وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپی MixPlay بۆ Android. 
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.