هەواڵ
29, ئایار 2019
کۆمپانیای Asus مۆبایلی Zenfone 6 Edition 30ـی بە ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایتەوە ڕاگەیاند

Asus وەک ئاهەنگێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمپانیاکە مۆبایلی Zenfone 6 Edition 30ـی ڕاگەیاند. ناوبراو مۆبایلەکەی لە پێشانگای Computex 2019ـی بەستراو لە تایوان نمایشکرد و جێگای ئاماژەشە ئەم جۆرە تایبەتە لە Zenfone 6 Edition 30 ڕێژەیەکی دیاریکراوی لێ بەرهەمدەهێنرێت ئەویش تەنها 3000 یەکەیە بەڵام مۆبایلەکە گرەنتی 30 مانگی لەگەڵدایە.
بێجگە لەمەش خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 12 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 512 گێگابایت، سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا بە هەمان شێوەی جۆری ئاسایی لە مۆبایلەکەیە لێرەشدا مەبەستمان لە Asus ZenFone 6ـە خاوەنی هەمان تایبەتمەندییە و جیاوازییان نییە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 6
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 640
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ZenUI 6
- کامێرای پشتەوە و پێشەوە: لە جۆری سووڕاوە و دوو کامێرا بە ڕوونی 48+13 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 12 گێگابایت
- بیرگە: 512 گێگابایت و زیاد دەکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 1 تێرابایت
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات لەگەڵ بارگاویکردنەوە بە شێوەی بێتەل بە خێرایی 10 وات
- ڕەنگ: ڕەش و زیوی
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.