ئای ئۆ ئێس
5, تەممووز 2019
هێشتا داهاتی App store لە هی Play Store زیاترە، بەڵام جیاوازییەکە لە بچووک بوونەوەدایە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی وردی Sensor Tower، هەر وەک پێشتر کۆگای گووگڵ پلەی زۆرترین جار ئەپی لێوە دادەگیرێت، بەڵام داهاتی کۆگاکەی ئەپڵ زیاترە. لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا کۆگاکەی ئەپڵ ٢٥.٥ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە کە زیاترە لە ٢٢.٦ ملیارەکەی ٦ مانگی سەرەتای پار، گووگڵ پلەییش ١٤.٢ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و لە ١١.٨ ملیارەوە بەرز بووەتەوە، هەرچەندە هێشتا کۆگاکەی ئەپڵ بە جیاوازییەکی گەورە لە پێشە بەڵام ڕێژەی گەشەی کۆگای پلەی زیاترە.

ئەم داهاتە زۆرەی کۆگاکەی ئەپڵ لە کاتێکیشدایە کە ژمارەی داگرتنی ئەپەکان بۆ یەکەمجار لە لایەن بەکارهێنەران (واتە ئەپێک بسڕیتەوە و دووبارە دایبگریتەوە لەسەر هەمان هەژماری خۆت هەژمار ناکرێت) بە بەراورد بە پار کەمی کردووە، بەڵام کۆگای گووگڵ پلەی زیادی کردووە.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.