ئەندرۆید
2, ئازار 2015
هواوەى تابلێتێکى نوێی بەناوى MediaPad X2 ڕاگەیاند

دوێنى کۆمپانیاى هواوەى چینى لە ماوەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل ناسراو بە MWC پەردەى لەسەر تابلێتێک بەناوى MediaPad X2 لادا. کۆمپانیاکە دەڵێ ئەمە تەنکترین تابلێتى جیهانە کە ڕوونمایەکى ٧ ئینجى هەبێت.
تابلێتەکە تایبەتمەندى بەرزى تێدایە و شاشەکەى ٧ ئینجە بە ڕوونى 1200×1920پێکسڵ و تەنکى تابلێتەکە ٧،٢٨ملیمە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە. ئامێرەکە بە پرۆسیسەرکى Kirin 930 ultra-octaـى ٢ گێگاهێرتز کاردەکات کە دروستکراوى هواوەى خۆیەتى. کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە وەک کۆمپانیاکە دەڵێت دەتوانى بە بەرزترین ئاست وێنەى پانۆراما بگریت. ئامێرەکە پاتریەکى زۆر بەهێزى لەسەرە کە ٥٠٠٠میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
ئامێرەکە بە دوو وەشان بەردەست دەبێت. یەکەمیان ڕامەکەى ٢ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگابایتە بە ڕەنگى زیوى بەردەست دەبێت. دووەم وەشان ڕامەکەى ٣ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٣٢ گێگابایتە بە ڕەنگى زێرى بەردەست دەبێت. هەردوو وەشانەکە پشتگیرى تۆڕ و پەیوەندیەکانى نەوەى چوارەم 4G دەکەن. تا ئێستا نرخ و کاتى کەوتنە بازاڕى ئامێرە نوێکە ئاشکرا نەکراوە.
سەرچاوە: Aitnews ، Gsmarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".