ئای ئۆ ئێس
25, نیسان 2015
ئاگادارییەک لە گەشەپێدەری فەرهەنگی کارزانەوە.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فەرهەنگی کارزان وەشانی ٣ی بۆ ئایفۆن بڵاوکرایەوە، گەشەپێدەر کارزان کەمال لە پەڕی فەرمی فەرهەنگ هۆشداری دا کە ئەپدەیتەکە مەکەن چونکە کێشەی تێدایە و دەشڵێت بە زووترین کات چارەسەری دەکەم. هەر لە میانەی پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێزیان دڵنیاییمان کردەوە لە کێشەکە و وتی پێش ئەوەی بینێرمەوە بۆ کۆگای ئەپستۆر تاقیم کردەوە کێشەی نەبوو بەڵام دیاربوو کە دوێنی ئەپدەیتەکە بەردەست کرا هەر کەسێک کە بەرزکردنەوەکەی دەکرد ئاوا ئەپەکە نەدەکرایەوە. ئەوە بوو دواجار دەرکەوت کێشە هەیە و بەزووی ئاگاداریم بڵاوکردەوە کە ئەپدەیتەکە نەکەن و داوای لێبوردنیش لە ئەوانە دەکات کە ڕووبەڕووی کێشەکە بوونەتەوە و دڵنیایانن دەکاتەوە کە کێشەکەی چارەسەر کردووە دوای ٥ بۆ ٧ ڕۆژێکی تر ئەپدەیتێکی نوێ لە ئەپستۆر بەردەست دەبێت و ئەوان دەتوانن نوێی بکەنەوە و هیچ کێشەیەکیشی نابێت إن شاءالله.
هەر لەبەر ئەوە ئێمە وەکو دەستەی کەی ئای تی ئێن بە ئەرکی خۆمان زانی کە پەیوەندی بە ناوبراو بکەین و ببینە بەستەرێک لە نێوان ئێوەی خۆشەویست و بەڕێزی گەشەپێدەر و گەیاندنی زانیارییەکان بە ئێوە و ڕێگا و شوێن گرتنەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!