بابەتی گرینگ
7, ئاب 2015
ڕاگەیاندنى ٣ بەرهەمى نوێ لەلایەن سامسۆنگەوە پشت ڕاستکرایەوە

دواى ئەوەى کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى ڕۆژى ١٣ى ئەم مانگەى دیاریکرد بۆ گرێدانى کۆنگرەى Unpackedى ساڵانەى خۆى، دوێنى کۆمپانیاى ناوبراو ڕاگەیاندنى ٣ بەرهەمى نوێی پشت ڕاستکردەوە.
دوێنێ سامسۆنگ لە پێگەى فەرمى خۆى تایبەت بە وڵاتى فلیپین وێنەیەک و کاتى چاوەڕوانى بۆ دەستپێکردنى کۆنگرەکەى بە بڵاوکردەوە، وێنەکە لە ژێر دروشمى: “ئێمە یەكەم بووین گەورەیان بكەین، ئێستاش ئێمە گەورە باشتر دەكەین”.
لە وێنەکەدا سێ ئامێر دیارە بە قەبارەى جیاواز، یەکەم ئامێر گومان دەکرێت کە مۆبایلى Galaxy S6 Edge Plus بێت، ئامێرى دووەمیش کە پێنووسى S Penى هەیە بیرۆکەیەکى دڵنیاییە بۆ مۆبایلى Galaxy Note 5، بەڵام ئامێرى سێهەم تاوەکو ئێستا هیچ بیرۆکە و پێشبینیەک نییە کەوا چ ئامێرێک دەبێت کە وەک لە وێنەکەدا دیارە قەبارەیەکى گەورەترى هەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەى تر، هەر بەهۆى فەبارەکەیەوە چاوەڕوان دەکرێت کە ئامێرى تابلێت بێت.
ئەم بەرهەمانەو لەوانەیە زیاتریش لە کۆنگرەکەى ١٣ى مانگ پەردەى لەسەر لادەدرێت، بۆیە لەگەڵ کەى ئاى تى ئێن بمێنن و ئەوکات ڕووماڵ و هەواڵى تایبەتمان دەبێت!
ژێدەر: Tech-WD
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
به لى برا ئه كه ر ته بجه كي شى كه له يس
ئه كه ر ته بو مه تشتين كه لا كسيا به لا فكه با وه كى لعبا