بابەتی گرینگ
13, ئاب 2015
کەى کاتژمێرى هۆشمەندى Samsung Gear S2 ڕادەگەیەنرێت؟

ئەمڕۆ ئێوارە کاژێر ٦ بەکاتى هەرێمى کوردستان، کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى کۆنگرەى دووەمى ئەمساڵى خۆى بەناوى Unpacked 2015 لە نیۆیۆرکى ئەمەریکا گرێدا و تێیدا مۆبایلى (گالەکسى ئێس ٦ ئێج پڵەس) و (گالەکسى نۆوت ٥)ى نمایش کرد، وا چاوەڕوان دەکرا کە کاتژمێرى هۆشمەندى (Samsung Gear S2) لەمیانەى کۆنگرەکەدا ڕابگەیەنرێت بەڵام بە پێچەوانەوە سامۆنگ کاتژمێرى ناوبراوى نمایش نەکرد! بەڵام چەند وێنەیەکى کاتژمێرەکە و ڕێکەوتى نمایشکردنى ڕاگەیاند، کە کاتژمێرەکە لەمیانەى کۆنگرەى IFA 2015 ڕێکەوتى ٣/٩/٢٠١٥ لە بەرلین ڕادەگەیەنرێت!

چەند وێنەیەک لە کاتژمێرى هۆشمەندى (سامسۆنگ گێر ئێس ٢):
ژێدەر: TheVerge+electrony
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".