ئای ئۆ ئێس 14, ئاب 2015

بە ڤیدیۆ: ئایفۆن دەبێتە وەستێنەرى ئۆتۆمبێلى پۆڕش!

زۆرێک لە خاوەن کەناڵە بەنێوبانگەکانى پێگەى یوتیوب بە تایبەتى کەناڵە تەکنەلۆژییەکان، هەمیشە بینەران تووشى سەرسووڕمان دەکەن بە بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى تاقیکردنەوە دەگمەنەکان لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان، چونکە ئەوەى لە خەیاڵى بینەردا نەبێت ئەوان ئەنجامى دەدەن و مۆبایلەکان بە جۆرەها ڕێگە و شێوە تاقیدەکەنەوە! بەڵام ئایە هەرگیز ئەو پرسیارەت لەخۆت کردووە کە ئەگەر مۆبایلى (ئایفۆن ٥ ئێس و ٤ ئێس) بکرێتە وەستێنەرى ئۆتۆمبێل چی بەسەردێت؟!

بۆ ئەمجارە کۆمەڵێک گەنج لە کەناڵى (EverythingApplePro) لە پێگەى یوتیوب هەستاون بەم تاقیکردنەوەیە و مۆبایلى ئایفۆن  دەکەن بە وەستێنەر(برێک)ى ئۆتۆمێڵێک لە جۆرى (پۆڕش ٩١١ – Porsche 911)! وەک لە لە ڤیدیۆ تاقیکردنەوەکەدا دەردەکەوێت، گەنجەکە ٤ مۆبایلى (ئایفۆن ٥ ئێس و ٤ ئێس) بەکاردەهێنێت وەک وەستینەرى ئۆتۆمبێلەکەى و لە خێرایی ٢٠ ، ٤٠ ، ٦٠ میل لە کاژێرێکدا ئیستۆپ دەگرێت! پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئایە مۆبایلەکە تواناى بەرگە گرتنى چۆنە بەرامبەر ئەم فشارە و پلە گەرمییە زۆرە؟! دەتوانن سەیرى ڤیدیۆەکە بکەن و ئەنجامەکەى ببینن.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=U9vO30n_Hq0[/youtube]

ژێدەر: C-net

بۆچونی تۆ