بابەتی گرینگ
17, ئاب 2015
شیاومی پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی نوێ لادا
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەرامبەر بە ١٣ی٨ی٢٠١٥، گەورە کۆمپانیای چینی شیاومی دوو مۆبایلی بەناوەکانی ڕێدمی نۆت ٢ و ڕێدمی نۆت ٢ پڕایم ڕاگەیاند.
وادیارە بەبەراورد لەگەڵ نەوەی یەکەمی، ڕێدمی نۆت ٢ لە گشت ڕوویەکەوە چاکسازی تێداکراوە کە لە شاشە و دیزایین و پڕۆسێسەر و کامێرا و وەشانی حەوتی سیستەمەکەی کە بنچینەکراوە بە وەشانی ٥.١ی ئەندرۆید لۆلیپۆپ بەناوی MIUI خۆی دەبینێتەوە.
سەبارەت بە مۆبایل Redmi Note 2 ئەوا پڕۆسێسەری جۆری MediaTek Helio X10 هەشت ناوکی بە خێرای ٢ گێگاهێرتز لەسەرە و ڕامەکەی ٢ گێگایە و بیرگەی ناوەخۆیی ١٦ گێگایە. و جیاوازی Redmi Note 2 لەگەڵ Redmi Note 2 Prime ئەوەیە کە Redmi Note 2 Prime پڕۆسێسەرەکەی خێراییەکەی ٢.٢ گێگاهێرتزە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگایە.
سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی تریان ئەوا هەردوو مۆبایلەکە تایبەتمەندییەکانیان وەکو یەکە، هەردوو مۆبایلەکە شاشەی قەبارە ٥.٥ ئینجی بە ڕوونی 1920×1080 پێکسڵیان لەسەرە و هەردووکیان کامێرای پێشەوەیان ٥ مێگاپێکسڵە و هی دواوەیان ١٣ مێگاپێکسڵە.
ئەم مۆبایلانە ئەستوریان دەگاتە ٨.٢٥ ملم و کێشیان ١٦٠ گرام. توانستی پاتریان ٣٠٢٠ ملی ئەمپێرە و تۆڕی بێ تەلەکەیشیان پشتگیری 802.11ac دەکات و هەروەها تیشکی ژێر و سوریان هەیە کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات مۆبایلەکەی وەکو کۆنترۆڵی تەلەڤیزیۆن بەکاربهێنێت.
شیاومی بەنیازە مۆبایلی ڕێدمی نۆت ٢ بە دوو شێوەی جیاواز بڵاوبکاتەوە: یەکەم بە قەبارەی ١٦ گێگابایت بە پشتگیری لە TDD-LTE + TD-SCDMA تۆڕی ٤ جی لە چین بە نرخی ١٢٥ دۆلاری ئەمریکایی. دووەم بە هەمان قەبارە بەڵام بە پشتگیری تۆڕەکانی TDD-LTE + FDD-LTE نەوەی چوارەم بە نرخی ١٤٠ دۆلار. سەبارەت بە مۆبایلکەی تر کە مۆبایلی ڕێدمی نۆت ٢ پڕایمە بەنیازە بە نرخی ١٥٦ دۆلار بڵاوی بکاتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!