ئەندرۆید
28, ئازار 2012
ئامێری Sanwa USB Reader/Dock بۆ موبایلەکانتان.
سڵاوی خوای گەورە لە هەموو لایەک پێم خۆش بوو ئەم جارە باسی ئامێرێکی گرنگی تر بکەم بۆ ئێوەی بەڕێز. کۆمپانیای “سانوا-Sanwa”ی یابانی تایبەت بۆ بەرهەمە دەرەکی و پێوەکراوهکانی تایبەت بە کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان، پاشگرێکی یان پێوەگرێکی نوێی بەرهەم هێنا بەناوی “Sanwa USB Reader/Dock”، تایبەت بۆ ئەو مۆبایله هۆشمهندانهی بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن.
ئامێرەکە بريتیە لە بنکەیەک بە هۆی یو ئێس بی تایبەتەوە دەگات بە ئامێری تەلەفۆنەکە یان تاب و تابڵێتانەی بەو سیستەمە کار دەکەن بۆ گوێزانەوەی هەموو ئەو فایل و فٶلدەرو ڤیديۆیانەی لە مۆبایلەوە یان کامێراوە بۆ هەر میمۆریەکی تری دەرەکی. بەمەش ئاسان کاری زۆر دەکات بۆ بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرانە تا بتوانن زۆر ئازادانە ئەو زانیاریانەی خۆیان هاتوچۆ پێ بکەن بۆ ئەو جێگایانەی خۆیان کە مەبەستیانە. وە هەروەها ئامێرەکە چەندین جۆر میمۆری کارت یو ئێس بی كارپێدهكات.ئەم ئامێرە بۆ زۆر شتی تریش بەکار دێت.

ئەم ئامێرە تا ئێستا لەگەڵ چەندین جۆری مۆبایل کاردەکات وەک (“سامسۆنگ گالاكسي 2وە سۆني ئێكسپێريا NX SO-02D وە سۆني ئێكسپێريا acro HD IS 125 وە توشيبا T-01D وە لەگەڵ بەشێکی زۆری ئامێرەکانی ئەندرۆید کار دەکات.
ئێستا ئەم بەرهەمە بە هۆی گرانیەکەیەوە زۆر کەس نزیکی ناکەوێت نزیکەی ٢٤٠ دۆلارە بەو هیوایەی هەرزانن ببێت وەک ئامێرەکانی تر کاتی خۆی یەک گێگا میمۆری کاردی کامێرە نزیکەی ١٠٠ دۆلار بوو ئێستا ئێستا ١٦ گێگابایتی بە ٢٠ دۆلارێکە.
بیرتان نەچیت دوای خوێندنەوەی بابەتەکە لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن.
دەستەکانت خۆش بێت ، خوا بۆ ئێمەت بهێڵێت.