ئەندرۆید
17, ئاب 2015
ناوى تەواو و ژمارەى وەشانى Android M ڕاگەیەنرا!
ئەمڕۆ گوگڵ ناوى تەواوى وەشانى ئەندرۆید ئێم-ى ئاشکراکرد و ناوى نا (Marshmallow – ماڕش ماڵۆو)! ئەندرۆیدیش لە هەژمارى فەرمى تویتەر ناوەکەى بەفەرمى ڕاگەیاند لەگەڵ ڤیدیۆى کردارى درووستکردنى پەیکەرى ئەندرۆید ماڕش ماڵۆو، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەى پێشبینیەکان لەگەڵ ناوى M&M بوون بۆ ئەم وەشانە!
لە هەمان کاتدا گوگڵ دواین وەشانى تاقیکارى Android Marshmallow-ى تایبەت بە گەشەپێدەران ڕاگەیاند و ژمارەى وەشانەکەى بریتیە لە ٦،٠، چاوەڕوان دەکرێت دواین وەشانى فەرمیش لەگەڵ مۆبایلە نوێکانى Nexus لە مانگى تشرینى یەکەم/١٠-ى ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە.
کردارى درووستکردنى پەیکەرى ئەندرۆید ماڕش ماڵۆو:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=eVKuAmEVrhc[/youtube]
کۆمپانیاى گوگڵ-ى ئەمریکى لە سەرەتاوە ناوى وەشانەکانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆیدى بەشێوەى پیت لە دواى پیتى ئەلف و باى ئینگلیزى ناوناوە و ڕیزکردووە تاوەکو ئێستا!
ناوى گشت وەشانەکانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید:
– Cupcake
– Donut
– Eclair
– Froyo
– Gingerbread
– Honeycomb
– Ice Cream Sandwich
– Jelly Bean
– KitKat
– Lollipop
– Marshmallow
ماڕش ماڵۆو ناوی شیرنەمەنیەکە کە لە شەکر و هێلکە دروست دەکرێت و ڕەنگی بەزۆری سپی یان پەمەییە.
ژێدەر: TechCrunch+Ardroid
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".