ئای ئۆ ئێس
24, ئاب 2015
بە ڤیدیۆ: مۆبایلەکەت بکە بە دوو سیم کارد!

لەوانەیە زۆرێکمان بەهۆى کارى ڕۆژانەى خۆمانەوە یاخود بەهەر هۆیەکى تر خاوەنى دوو جۆرى جیاى سیم کاردى مۆبایل بین، بەڵام مۆبایلەکەمان یاخود ئەو مۆبایلەى کە پێمان باشە و دەمانەوێت بیکڕین تایبەتمەندى دوو سیم کارد (Dual-Sim)-ى نییە و ناچارین کەوا دوو مۆبایلى جیا هەڵبگرین، بەڵام لەمەودا بەهۆى ئامێرى بلوتوسى (Piece) دەتوانیت ئەم کێشەیە بنبڕ بکەیت و مۆبایلەکەت بەئاسانى بکەیتە دوو سیم کارد.
ئامێرى (Piece) خاوەن قەبارەیەکى بچووکە و بەکاربەر دەتوانێت سیم کاردەکەى بخاتە ناوى دواتر بەهۆى بلوتوسەوە بەمۆبایلە هۆشمەندەکەى پەیوەست بکات و بە شێوەیەکى ئاسایی کار بە سیم کاردەکە بکات، ئامێرى Piece پشتگیرى هەردوو سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس دەکات و هاوکات بەکاربەر دەتوانێت لە دوورى زیاتر لە ١٠ مەترەوە کاربە ئامێرەکە بکات، هەوەها پاترى ئامێرەکە ٥٥٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا و تواناى کارکردنى هەیە بۆماوەى زیاتر لە ١٥٠ کاژێر و لەکاتى کارکردنى بەردەوامیشدا تواناى هەیە تا ٤ کاژێر کاربکات.
جێگەى بایەخە هەرکاتێک ئامێرەکەت وونکرد ئەوە دەتوانیت بەهۆى ئەپى تایبەتییەوە بیدۆزیتەوە، لەهەمانکاتدا ئەگەر مۆبایلەکەشت وونکرد ئەوە دەتوانیت بەهۆى ئامێرەکە بیدۆزیتەوە و ئاگەدارى بۆ بنێریت!
وا بڕیارە ئامێرى (Piece) لە مانگى تشرینى یەکەم/ ١٠-ى ئەمساڵ بەفەرمى بخرێتەوە بازاڕەکانەوە و نرخى پێش خستنە بازاڕیەوە ٧٥ دۆلارى ئەمریکییە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=yCuHTR9YyOs[/youtube]
ژێدەر: BGR + KickStarter
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".