ئەندرۆید
24, ئاب 2015
ئێڵ جى تابلێتى G Pad II 10.1 ڕاگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیاى ئێڵ جى کۆرى تابلێتى نوێی G Pad II 10.1 ڕاگەیاند، هەروەها دەڵێت کەوا دواى چەند ڕۆژێکى تر بۆ یەکەمجار لەمیانەى کۆنگرەى IFA 2015 نمایش دەکرێت.
تابلێتى G Pad II 10.1 خاوەنى ڕوونمایەکە بەقەبارەى ١٠،١ ئینج و بەڕوونى ١٩٢٠*١٢٠٠ پێکسڵ و بە پرۆسێسەرێکى سناپدراگن ٨٠٠ چوار ناوکى و بەخێرایی ٢،٢٦ گێگاهێرتز کاردەکات و قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگابایتە، بیرگەى ناوەوەى ئامێرەکە ١٦ گێگابایتە و تواناى زیادکردنى هەیە لەڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD.
کامێراى دواوەى تابلێتەکە ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە، هێزى پاتریەکەى ٧٤٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا، هاوکات بە سیستەمى ئەندرۆید ٥،١،١ لۆلیپۆپ کاردەکات.
جێگەى بایەخە تابلێتەکە بە هەر یەکە لە وەشانەکانى Wi-Fi و LTE لە کۆگاکان بەردەست دەبێت و تەنها یەک جۆر ڕەنگى هەیە ئەویش ڕەنگى بڕۆنزییە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک نییە دەربارەى نرخ و کاتى خستنەبازاڕى تا ئەوکاتەى کە ئێڵ جى لە میانەى کۆنگرەى IFA 2015 نمایشى دەکات.
ژێدەر: LG News Room + Ardroid
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".