ئای ئۆ ئێس
28, ئاب 2015
تایبەتمەندێیکى نوێ و گرینگ بۆ ئینستاگرام زیاد کرا

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەپڵیکەیشنى تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام بۆ هەردوو سیستەکى وەگەڕخەرى ئەندرۆید و iOS نوێکرایەوە و تایبەتمەندێیکى گەورەى بەخۆیەوە بینى.
لە کۆتاییدا “ئینستاگرام” ئەو کۆت و بەندە لە دەستى بەکاربەرانى دەکاتەوە کە بوارى بە بەکاربەر نەدەدا بۆ بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆکان بەشێوەیەکى پڕاویڕ و بە گشت ڕەهەندەکان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەپلیکەیشنى ئینستاگرام نوێکرایەوە و تێدا ئەو فرمانە ناچالاککرا کە بەشێوەیەکى ناچارى ڕەهەندى وێنەکانى بۆ شێوەیەکى چوارگۆشەیی بچووک دەکردەوە، واتە لە ئێستادا ئینستاگرام پشتگیرى بەرزکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆ دەکات بە گشت ڕەهەندە ستوونى و ئاسۆییەکان.
پێشتر بەکاربەران دەبوایە بە ڕێگەى ئەپڵیکەیشنەکانى ترەوە ڕەهەندى وێنە و ڤیدیۆکان چاک بکەن ئینجا بەرزیبکەنەوە، بەڵام لەمەودوا پیویستیت بە هیچ ئەپێکى تر نابێت و دەتوانیت لە ڕیگەى خودى ئەپڵیکەیشنى ئینستاگرامەوە، وێنە و ڤیدیۆکان بە شێوەیەکى پڕا و پڕ و بە گشت ڕەهەندەکانیەوە بەرز بکەیتەوە.
لە ئێستا دەتوانن لە ڕێگەى کۆگاى تایبەتى مۆبایلەکەتانەوە، ئەپى ئیستاگرام نوێبکەنەوە و سوود لەم تایبەتمەندییە ناوازەیە وەربگرن.
[vimeo]https://vimeo.com/137425960[/vimeo]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".