ئەندرۆید
28, ئاب 2015
گوگڵ ئەپڵیکەیشنێکى نوێی بەناوى YouTube Gaming بڵاوکردەوە

کۆمپانیاى بەنێوبانگى (گوگڵ)ى ئەمریکى، دوێنى ئەپڵیکەیشنێکى نوێی بەناوى “YouTube Gaming” بۆ سیستەمى ئەندرۆید بڵاوکردەوە.
ئەپڵیکەیشنەکە بوار بە بەکاربەران دەدات بۆ سەیرکردنى پەخشى ڕاستەوخۆى یارییەکان بە ڕێگەى مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان لە پێگەى یوتیوب، هەروەها ئەپەکە بە ڕکابەرى خزمەتگوزارى بەنێوبانگى “Twitch” کە لەلایەن ئەمەزۆنەوە خاوەنداریەتى دەکرێت.
لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنەکە تەنها بۆ سەیرکردنى پەخشە ڕاستەوخۆکانە و ڕێگە بە بەکاربەر نادات کە لە ڕێگەیەوە پەخشى ڕاستەوخۆى یارییەکان دروست بکەن، بەڵام لە ئێستادا بەکاربەران دەتوانن لە ڕێگەى پێگەى فەرمى خزمەتگوزارییەکەوە بە ئامێرى کۆمپیوتەر پەخشى ڕاستەوخۆ دروست بکەن (لەم بەستەرەوە https://gaming.youtube.com).
کرتە بکە بۆ داگرتنى ئەپەکە لە کۆگاى گوگڵ پلەى | کرتە بکە بۆ داگرتنى ئەپەکە بە پەڕگەى APK
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".