دیزاین
14, تشرینی یهكهم 2011
لهگهڵ muvee Reveal بە ئاسانی وێنە و ڤیدیۆكانت مۆنتاژ بكە!!
بەرنامەی
دەستاكاری كردنی ڤیدیۆ و وینەمان زۆرن،بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە بەكارهێنانیا ئاسان نیە و پێویستیان بە كاتێكی زۆرە بۆ ئەوەی بە تەواوی دەستیان بەسەردا بگیرێت. بەڵام بەرنامەی muvee Reveal ئەم كێشەیەی نەهێشتووە بە ئاسانی و بە خێراییەكی زۆر و بە كۆمەڵێك ستایڵی جوانەوە وێنە و ڤێدیۆكانت بۆ مۆنتاژ دەكات.
بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەكە دابەزێن ناو كۆمپیوتەرەكەت، كە لە م لینكهی خوارهوه بەدیاری بۆ ئێوەی بەڕێز هەیە و پاشان install بكەن و سێریاڵەكەش داخڵ بكەن بۆ چالاككردنی بەرنامەكە.
داگرتن:
http://rapidshare.com/files/381743325/Mu…0.2299.rar
سەرەتا ڕووكاری بەرنامەكە ببینن، بۆ بینینی بەشەكانی بەرنامەكە:

لەگەڵم بن بۆ ئەنجامدانی كاری مۆناتاژ بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە:
هەنگاوی 1:- بەرنامە كە بكەوە و كلیك لە دوگمەی Add>From My Computer بۆ هێنانی وێنە و ڤیدێۆكانت . وێنەی ژمارە دوو:

هەنگاوی 2:- پاشان لەبەشی ستایڵ ، ستایڵێكی بە دڵی خۆت بۆ پڕۆژەكەت هەڵبژێرە.وێنەی ژمارە سێ:
![[وێنه: _____________3.png]](http://www.kurdupload.com/images/Y9C6sBia1315259647/_____________3.png)
هەنگاوی 3:- پاش دیاری كردنی ستایڵ، ئەمجا دەتوانین لەبەشی Music دەنگێك بۆ پڕۆژەكەت دابنێیت. وێنەی ژمارە چوار:
![[وێنه: ____________%204.png]](http://www.webchinupload.com/files/____________%204.png)
هەنگاوی 4 و كۆتایی: لەم هەنگاوەدا هەڵدەستین بە تاقی كردنەوەی پڕۆژەكەمان، بۆ ئەوەی بزانین پڕۆژەكەمان چۆنە. وێنەی ژمارە پێنج:

بەڕێزان بەم شێوەی سەرەوە كە باسمان كرد، دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆكانت مۆنتاژ بكەیت، بەڵام لێرەوە بۆ زیاتر گەشە پێدان بە بابەتەكە و بە زیاد لەوەی باسمان كرد، چەند شتێكی تر دەخەینە ڕوو:
1-بۆ دەستكاری كردنی ئەو نوسینەی لە پاش و پێش پرڕژەكەت دەردەكەوێت ، ئەوا كلیك لە دووگمەی Personalize بكە و بۆ كێكت بۆ دێت، وەكو وێنەی ژمارە شەش:

2-بۆ دەستكاری كردنی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی كە هێناونتنە ناو پڕۆژەكە،كلیكێكی چەپی لەسەر بكە و وێنەی ژمارە حەوت ببینە:
![[وێنه: ____________%207.png]](http://www.webchinupload.com/files/____________%207.png)
لەكۆتایدا ئەوەی ماوە بە ئێوەی خۆشەویستی بڵیم، ئەوەیە كە بەرنامەكه تایبەتمەندی زیاتری هەیە لەو خاڵانەی كە باسمانكردن، بۆیە ئێوەش هەوڵێك بدەن بۆ زانینی تایبەتمەندی و ئەو فێڵ و تەڵەكانەی كە لەناو بەرنامەكەدا دەكرێن. بەهیوای سوود وەرگرتن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!