بابەتی گرینگ
2, ئهیلول 2015
Force Touch چییە؟
Force Touch واتە لێدانی بەهێز تایبەتمەندیەکە لەلایەن ئەپڵەوە برەوی پێدراوە کە هەست بە ئاستی ئەو هێزە دەکات کە لەسەر تاچ پادێک یان ڕووی شاشە(ڕوونمایە)یەک بەکاردەهێندرێت و بە گوێرەی هێزەکەش وەڵام دەداتەوە. Force Touch ئەلکترۆدی بچوک لە دەوری شاشە بەکاردەهێنێت بۆ جیاوازی کردن لەنێوان لێدانەکان و داگرتنە بەهێزەکان، و پاشان پێدانی کردارێکی تایبەت یان کۆنتڕۆڵی تایبەتی بنچینەکراو بە هێزی بەکارهاتوو.
ئەو نەرمەکاڵایەی کە تایبەتمەندی Force Touch بەکاردەهێنێت دەتوانێت، بۆ نمونە ڤیدیۆیەکی کویک تایم بەخێرایی ئیش پێ بکات کاتێک بەکارهێنەر بە توندتر لەسەر شاشە دادەگرێت وەک لە لێدان یان داگرتنێکی سوک کە هەڵدەستێت بە ئیش پێکردنی ڤیدیۆکە لەسەر خێرایی ئاسایی خۆی. لەسەر کاتژمێری ئەپڵ، Force Touch فرمانی زیادە بە بەکارهێنەر دەدات بۆنمونە پێدانی کۆنتڕۆلەکان لەناو ئەپڵیکەیشنەکانی وەکو Messages و Music کاتێک بەکارهێنەر بە توندی لەسەر شاشەی کاتژمێرەکە دادەگرێت.
Force Touch لەسەرەتادا لەسەر ئەپڵ ماکبووک بەردەست بوو و دواتریش لەسەر کاتژمێری ئەپڵ. و پێشبینی دەکرێت کە تایبەتمەندی Force Touch لەم مانگەدا ئەپڵ لە شاشەی ئایفۆنیش بەکاری بهێنێت کە گوایە ناویان ئایفۆن ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵەس دەبێت.

سەرچاوە Webopedia
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!