ئەپ و نەرمەکاڵا
2, ئەیلوول 2015
Sky Kurdish بەرنامەیەک بۆ سڕینەوەی ڤایرۆسی Shortcut و Autorun لەسەر فلاش مێمۆری
بێگومان بۆ ئەم کارەی لەسەردێرەکە ئاماژەی پێدراوە ڕێژەیەکی زۆر بەرنامە بەردەستن لەسەر ئینتەرنێت، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی خۆشحاڵییە ئەم بەرنامەیە لەلایەن کوردێکەوە گەشەی پێدراوە بەناوی ئیسماعیل ڕەسوڵ. ئیدی بەکورتی ئەم بەرنامە بچوکە هەڵدەستێت بە سڕینەوەی ڤایرۆسی شۆرتکات و ئۆتۆڕەن و چاککردنەوەی ئەو فایل و فۆڵدەرانەی کە بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسەوە شاردراونەتەوە. دابەزاندنی ئەم بەرنامەیە وەکو تەواوی بەرنامەکانی تر ئاسانە و بە دوو کلیکێک لەسەر شاشە دوای دابەزاندنی دەیکەیتەوە و خۆکارانە دەکەوێتە کار و لەکاتی پێوەخستنی هەر فلاش مێمۆریەک خۆکارانە دەیپشکنێت و هەرچی ڤایرۆسی شۆرتکات و ئۆتۆڕەن هەبێت دەیسڕیتەوە.
لە یەکێک لەم بەستەرانەی خوارەوە سکای کوردش دابگرن:
https://mega.nz/#!BZhGSbxQ!9Fc9Q-VVIchPClTRuf-QJ-vFB26f_FQ0A4w7mgZJ874
https://degoo.com/view/1037342/199ee7d9-75b3-4090-9286-a94612c9d081
تێبینی: ئەم بەرنامەیە ئەم فایلانە بەم پاشگرانە دەسڕێتەوە ((*.ini & *.inf & *.lnk & *.vbs & *.vbs.txt & *.init)) بۆ یە تکایە وریای فایلی خۆت بە ئەگەر دەزانیت ڤایرۆس نین و هی خۆتن!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!