ئەندرۆید
3, ئەیلوول 2015
ئێستا داواکارى کڕین بۆ زنجیرە مۆبایلەکانى Xperia Z5 بەردەستە

دواى ئەوەى کە دوێنى کۆمپانیاى سۆنى، لە میانەى چالاکییەکانى پێشانگاى IFA 2015 سێ مۆبایلى نوێی لە زنجیرەى Xperia Z5 ڕاگەیاند، بەناوەکانى (Xperia Z5 و Xperia Z5 Premium و Xperia Z5 Compact)، ئەمڕۆ بەفەرمى کۆمپانیاى ناوبراو دەستى کرد بە تۆمارکردنى داواکارى کڕینى پێشوەخت لە هەندێک دەوڵەتە ئەوروپییەکانى وەک: بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و هۆڵەندا.
لە ئێستادا زنجیرە مۆبایلەکانى Xperia Z5 لە بازاڕگا ئەوروپیەکان بەردەستە بۆ فرۆشتن، لە ڕێگەى کۆگاکانى ئەمەزۆن و سۆنى مۆبایل، هەروەها لە بەڕیتانیاش لە کۆگاى Clove بەردەستە.
مۆبایلى Xperia Z5 Compact لە بەریتانیا و لە کۆگاى ئەمەزۆن بەردەستە بۆ داواکارى کڕین بە نرخى ٤٤٩ پاوەندى بەریتانى کە بەرامبەرە بە ٦٨٤ دۆلارى ئەمریکى، لەکۆگاى Clove نرخى ٤٣٩ پاوەندى بەریتانییە کە بەرامبەرە بە ٦٦٨،٨٣ دۆلارى ئەمریکى، وە لە کۆگاى سۆنى مۆبایل نرخى ٥٤٩ پاوەندى بەریتانى ٨٣٦ دۆلارى ئەمریکییە.
هەروەها مۆبایلى Xperia Z5 لە بەریتانیا و لە کۆگاى ئەمەزۆن بەردەستە بۆ داواکارى کڕین بە نرخى ٥٤٩ پاوەندى بەریتانى کە بەرامبەرە بە ٨٣٦ دۆلارى ئەمریکى، لەکۆگاى Clove نرخى ٥٢٥ پاوەندى بەریتانییە کە بەرامبەرە بە ٧٩٩ دۆلارى ئەمریکى، وە لە کۆگاى سۆنى مۆبایل نرخى ٥٩٩ پاوەندى بەریتانى ٩١٢ دۆلارى ئەمریکییە.
هەروەها مۆبایلى Xperia Z5 Premium لە بەریتانیا و لەکۆگاى Clove نرخى ٦٢٩ پاوەندى بەریتانییە کە بەرامبەرە بە ٩٥٨،٣١ دۆلارى ئەمریکى، وە لە کۆگاى سۆنى مۆبایل نرخى ٦٩٩ پاوەندى بەریتانى کە بەرامبەرە بە ١٠٢٤ دۆلارى ئەمریکی، بەڵام تا ئێستا ل ئەمەزۆن بەردەست نییە.
ژێدەر: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".